گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
پرۆسەی دابەشکردنی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئەم هەفتەیە سەرجەمیان پارەکە وەردەگرن و کۆتایی بە پرۆسەکە پێدێت.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 20 ڕۆژە دابەشکردنی دوایین گوژمەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە سایلۆکان بەردەوامە، ئەم هەفتەیە نزیکەی 600 جووتیار لە هەولێر و 300 جووتیاری دیکەش لە دهۆک پەرەکانیان وەردەگرن. هاوکات لە پارێزگای سلێمانیش کە تاوەکو ئێستا بەشێکی کەمی جووتیاران ماون، پارەکانیان وەردەگرن و پرۆسەکە تەواو دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: دوایین گوژمەی پارەکە 125 ملیار و 852 ملیۆن و 997 هەزار دینار بوو، پشکی هەولێر 44 ملیار و 43 ملیۆن و 43 هەزار دینار بوو، لەو ماوەیەدا بەشێکی زۆری پارەکانیان خەرجکراوە، کە لە مانگی شەشی ساڵی 2024 ـەوە گەنمەکانیان ڕادەست کردبوو، هەرچەند بڕیار بوو لەگەڵ ڕادەستکردنی گەنمەکە پارەکە وەرگرن، بەڵام لەوەشیان جیاکاری کرا و ئەوەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەماوەی شەش مانگدا گوژمە گوژمە نێردرا و ئەوەی عێراقیش ڕاستەوخۆ دابەشکرا.
لێدوانە فەرمیییەکان:
- میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە ئاڤای گوت، "سبەی یەکشەممە وەجبەیەکی دیکەی جووتیاران پارەکانیان وەردەگرن. لەسەر ئاستی پارێزگاکە نزیکەی 600 جووتیار ماون کە پارەکەیان خەرجنەکراوە، سبەی بەشێکیان پارەکە وەردەگرن و تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە سەرجەمیان پارەکانیان وەردەگرن."
- نازم ئەتروشی، بەڕێوەبەری بەبازاڕکردنی گەنمی دهۆک بە ئاڤای گوت: "سەرجەم جووتیاران چەکی پارەیان وەرگرتووە، بەڵام بەهۆی پشووەوە زیاتر لە 300 جووتیار ماون و پارەیان وەرنەگرتووە، پارەی پێویست لەبەردەستە و هەرکاتێک بچنە بانک، دەتوانن پارەکەیان ڕابکێشن".
- نەسرین ئەحمەد، بەڕێوەبەری سایلۆکانی پارێزگای سلێمانی بە ئاڤای گوت: "لەو سنوورە تەنیا 7%ی جووتیاران ماون پارە وەربگرن، بەهەمان شێوە چەک و پارەی ئەوانیش حازرە و هەر کاتێک سەردانیان بکەن دەتوانن وەری بگرن".
باکگراوند: حکومەتی فیدراڵ ئەمساڵ بڕی 598 ملیار دیناری دیاریکرد وەك شایستەی دارایی 700 هەزار تۆن گەنمی ڕادەستکراو بە سایلۆکان لەلایەن جووتیارانی هەرێمی کوردستانەوە، لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا بەچەند گوژمەیەک پارەکەی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد و 17ـی مانگی ڕابردوو دوایین گوژمەی خەرجکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا وادەی ناردنی مووچەی مانگی هەشت ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
عەلی عەللاق: تەنیا ژمارەیەکی دیاریکراوی بانکی دیجیتاڵی مۆڵەتیان پێ دەدرێت
- بزنس
- 8 تشرینی یەکەم
زیاتر لە 20 هەزار خانەنشین شەش مووچەی ئیکرامیە وەردەگرن