پێشانگاکانی سلێمانی ئاگاداردەکرێنەوە کڕین و فرۆشتن بە ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان قەدەغەیە
- کوردستان
- 2025-01-06

یەکێک لە پێشانگاکانی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی، وێنە: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی پێشانگەکانی کڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلیان ئاگادارکردووەتەوە و پێیانگوتوون، بەهیچ شێوەیەک نابێت ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا و مەلیکە بهێننە نێو پیشانگەکەتان، هەر کەسێکیش پابەندنەبێت ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەردا دەگیرێت.
وێنە گەورەکە: لەڕۆژی 2-12-2024 لیژنەی باڵای ئەمنیی سلێمانی ڕایگەیاند، ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دەستیان بەسەردا دەگیرێت و هەموو بازگەکانیشی دەستکراوەکرد کە رێگە نەدەن ئەم ئۆتۆمبێلانە بێنە ناو شاری سلێمانی، داواشییان لە خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەکرد تاوەکو سەری ساڵ ئۆتۆمبێلەکانیان بەرنە دەرەوەی هەرێمی کوردستان، ئێستاش بڕیاری دەست بەسەرگرتنییان چڕتر کراوەتەوە و لە هەرشوێنێک ببینرێن دەستییان بەسەردادەگیرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، ڕۆژی یەکشەممە لیژنەی باڵای ئەمنی سەردانی پێشانگەکانی سنووری سلێمانی بەتایبەتی "پێشانگەی علوجەکان"یان کردووە، هۆشداری ئەوەیان پێدوان کە نابێت بەهیچ شێوەیەک ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بهێننە نێو پێشانگەکەیان ئەگینا دەستی بەسەردا دەگرن.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەک لە لیژنەی باڵای سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "ڕۆژانە لە نێو شار بازگەی کاتی دادەنرێت بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و بەردەوامیش دەبێت، ڕۆژانە دەیان ئۆتۆمبێل دەستی بەسەردادەگیرێت، چاودێری بەردەوامی دۆخەکە دەکەین."
ئەمەش بزانە: زیاتر لە 35 هەزار و 500 ئۆتۆمبێلی مەلیکە و هەزاران ئۆتۆمبێلی دیکەی بێ سەرەتا لە هەرێمی کوردستان هەن کە بەشی هەرە زۆریان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە هەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






