
ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا. وێنە: سی ئێن ئێن
ئاڤا نیوز
ئەمریکا داوا لە عێراق دەکات کۆنترۆڵی گرووپە چەکدارەکان لە وڵاتەکەی بکات و ئاماژە بەوەش دەکات بەردەوام دەبن لە هاوکاریکردنی عێراق لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆردا.
وێنە گەورەکە: بوونی گرووپە چەکدارەکان لە عێراق بووەتە مەترسی بۆ سەر وڵاتەکە، هەروەک چاوەڕوان دەکرێت ئیدارەی نوێی ترەمپ پێگەکانی ئەو گرووپانە لە عێراق لە ساڵی 2025 بکاتە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: ماتیۆ میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- ئەمەریکا بە ڕوونی ڕایگەیاندووە، دەوڵەتی عێراق دەبێ کۆنترۆڵی هەموو ئەو گرووپە چەکدارانە بکات کە لە سەر خاکەکەی چالاکی ئەنجام دەدەن.
- ئەمریکا پشتگیری تەواوەتی لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق دەکات بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری و سەروەری وڵاتەکەی.
- داعش هێشتا هەڕەشەیەکی بەرچاوە بۆ سەر ناوچەکە و ئەمریکا و عێراق پابەندن بە بەردەوامیدان بە کارکردن بۆ دەستەبەرکردنی شکستپێهێنانی داعش.
- سوپای ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە مەشق و ڕاهێنان و کارکردن لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق کە بەشێکی سەرەکییە لە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی ئەمریکا و عێراق.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فشارەکان لەسەر حکومەتی عێراق زیادیان کردووە کە دەبێت گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران نەمێنن یاخود بخرێنە ناو سووپای عێراق.
ئەمەش بزانە: هەر لەبارەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق، بڕیار وایە ڕۆژی چوارشەممە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی تاران بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتەدا کۆببێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 9 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 37 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 17 خولەک لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






