
محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
باڵیۆزی ئێران لە بەغدا کارنامەی سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران ئاشکرا دەکات کە سبەی چوارشەممە لەسەر بانگهێشتی فەرمی سەرۆککۆماری ئێران سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.
وێنە گەوەرەکە: سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی بەشار ئەسەد سەردانی چەندین وڵاتی ناوچەکەی کردووە لەوانە ئوردن و سعودییە و لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو وڵاتانەش پرسە ئەمنییەکان تاوتوێ کراون، ڕۆژی چوارشەممەش دەچێتە تاران و لەگەڵ سەرۆککۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیای نیمچە فەرمی ئێران، ڕۆژی سێشەممە 7-1-2025 لەسەر زاری محەممەد کازم ئەلسادق، باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بڵاویکردەوە کە سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران یەک ڕۆژ دەخایێنێت و تێیدا پرسە دووقۆڵییەکان و پێشکەوتنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی لە سووریا تاوتوێ دەکرێت.هاوکات ئەم سەردانە بەمەبەستی بەدواداچوونی جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنانەیە کە لە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران بۆ بەغدا لەسەری ڕێککەوتبوون.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: دوو ڕۆژ پێش سەردانەکەی سوودانی بۆ تاران، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی سوپای قودسی ئێران بە سەردانێکی نهێنی هاتووەتە بەغدا لەگەڵ هەریەکە لە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکی هێزە چەکدارەکانی بەرەی مقاوەمە کۆبووەتەوە.
ئەوەی لەوبارەیەوە دەگوترێت: بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، قائانی پەیامێکی گەیاندووەتە سوودانی و دووپاتی کردووەتەوە، تاران ڕێگری له هیچ بڕیارێک سەبارەت بە چارەنووسی بەرەی مقاوەمە لە عێراق ناکات.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە






