
دیمەنی نمایشیی سەربازی سوپای عێراق لە ڕۆژی دامەزراندنی، وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
کۆمەڵێک سەربازی کورد لە نێو سوپای عێراقدان و برینداری سەنگەرن، بەڵام لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە لە پێدانی زەوی پشتگوێ دەخرێن.
چیرۆکی سەرەکی: ئەو سەربازە کوردانە کە ژمارەیان 27 سەربازە، جگە لەو شایستانەی وەکو سەرباز لەسەر وەزارەتی بەرگریی عیراق هەیانە، هاوکات لە سەنگەرەکانی شەڕی دژی داعش برینداربوون، بە گوێرەی بڕیاری وەزارەتی بەرگریی عیراقیش سەربازە بریندارەکان دەبێت زەوییان پێ بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی بەرگریی عێراق ناوی بەشێکی سەربازە بریندارەکان ڕەوانەی شارەوانی مووسڵ دەکات تاوەکو لە سنوورەکە زەوییان پێ بدرێت، بەڵام لە پاڵ ناوی سەربازانی کورد، ئاماژە بە هەرێمی کوردستان دەکرێت، بەمەش لە پێدانی زەوی بێبەش دەکرێن.
لێدوانی فەرمی: مەریوان قەرەنی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: لە سێ ڕۆژی داهاتوودا نووسراوێک ئاراستەی وەزارەتی بەرگریی عێراق دەکەین، تاوەکو بزانین بۆچی لە پاڵ ناوی ئەو سەربازە کوردانە، ئاماژە بە هەرێمی کوردستان کراوە، چونکە لەنێو لیستەکەدا کە نێردراوەتە مووسڵ، جگە لە دانیشتووانی هەرێمی کوردستان، سەربازی تێدایە کە دانیشتووی دیوانییە و زەویشی پێ دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەی نووسراوەکە لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە، ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق، دەچێتە دادگای فیدڕاڵی و سکاڵا لەسەر وەزارەتەکە تۆمار دەکات.
ئەمەش بزانە: سەربازە کوردەکان ئەرکەکانیان لە فەوجەکانی، یەک، دوو، سێ بووە لە لیوای پێنج، فیرقەی دووی سوپای عێراق، یەکێک لە سەربازەکان ساڵی 2014 لە گوندی سوڵتان عەبدوڵڵای سەر بە قەزای مەخموور بریندار بووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمینداری حیزبوڵڵا: چەکدانان قبوڵ ناکەین
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەولێر نیشانەی "باجی جەنگی"ـیان پێدرا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

توێژینەوەیەک: بەکارهێنانی مۆبایل بەر لە تەمەنی 12 ساڵی مەترسیدارە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوشێوەی هەرێمی کورستان حکومەتی عێراق پێوەری زیرەکی کارەبا دادەنێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان نەخشەڕێگای حکومەتی نوێ دادەڕێژن
- عێراق
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
دەوڵەتی یاسا: سزادانی حیزبوڵڵا و حووسییەکان خواستی ئەمریکایە






