سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە تاران و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە
- عێراق
- 2025-01-08

ساتی بەجێهێشتنی بەغدا لەلایەن سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی، وێنە: نووسینگەی سەرۆکوەزیران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی گەیشتە تاران و بڕیارە لەگەڵ هەر یەک لە عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێڕان، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆمار، و بەرپرسە ئەمنی و سەربازییەکانی ئەو وڵاتە کۆ ببێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمیدا بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران، بەغدای پایتەختی بەرەو تاران بەجێهێشت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ماڵپەڕی عەرەبی جەدید لە بەرپرسانی حکومەتی عێراقەوە بڵاویکردەوە، دۆسیەی گرووپە چەکدارەکان و کەمکردنەوەی چالاکیی و جوڵەکانیان سەرەکیترین بابەتی گفتوگۆکانی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و بەرپرسانی باڵای ئێران دەبێت، تیایدا داوا لە تاران دەکرێت هاوکاری حکومەتی عێراق بێت بۆ کەمکردنەوەی جوڵەی گرووپەکان، ئەوەش وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ ئەو فشارە نێودەوڵەتییانەی بەغدا لەم بابەتەدا ڕووبەڕووی بووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی بەرپرسانی حکومەتی عێراق، دۆسیەی سووریا و خۆبەدوورگرتن لە دەستوەردان لە کارووباری ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا، دوورخستنەوەی هەموو مەترسییەکی ئەمنیی کە ڕەنگە بەپاساوی گرووپە چەکدارەکان ڕووبەڕووی عێراق ببێتەوە ئەویش بە هەڵوەشاندنەوە یان ڕێکخستنەوەیان بەجۆرێک گەرەنتی ڕاگرتنی چالاکییەکانیان بکات لەگەڵ دۆسیەی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کە لەبەردەستی گرووپە چەکدارەکانە، بۆ ڕاگرتنی بەرهەمهێنان لەناوخۆ یان هاوردەکردنیان لە ئێرانەوە، سێ دۆسیەی دیکەی سەردانەکە دەبن.
لێدوانی فەرمی: تاڵب یەساری، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تێکەڵکردنی ئەندامانی گرووپە چەکدارەکان لەگەڵ سوپا یەکێک لە باشترین بژاردەکانە بەتایبەتیش کە ئێستا سوپا پێویستی بە 50 هەزار سەرباز و خوێنی تازە هەیە، جەختیشیکردووەتەوە کە بەشێکی زۆری ئەندامانی حەشدی شەعبی لە دەرەوەی سیستمی کارگێڕیی و فەرمانبەرین و تێکەڵکردنیان بە سوپا پێویستی بە بڕیار و ئیرادەی سیاسی هەیە.
ئەوەش بزانە: دوو ڕۆژ پێش سەردانەکەی سوودانیش بۆ تاران، بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران بە سەردانێکی نهێنی هاتووەتە بەغدا و پەیوەست بە تێکەڵکردنی گرووپە چەکدارەکان و حەشدی شەعبی لەگەڵ هێزە عێراقییەکانی دیکە گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کردووە، ئەوەش مانای وایە ئێران پێش زیاتربوونی فشارەکانی ئەمریکا بۆسەر سوودانی، دەیەوێت بەڕێگای خۆی چارەسەری دۆسیەی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- عێراق
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






