
دیمەنی کۆبوونەوەی مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، موسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، ئەحمەد جبوری سەرۆکی حیزبی جەماهیر و زیاد جەنابی سەرۆکی فراکسیۆنی موبادەرە، وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
بە بەشداریی بەشێک لە سەرکردە و لایەنە دیارەکانیان، چەند لایەنێکی سوننە هاوپەیمانییەکی نوێی سیاسیی ڕادەگەیێنن و دەڵێن، چەندین پڕۆژەی سیاسی، ماف و یاساییان بۆ سوننە هەیە و کار بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی ئەو پێکهاتەیە دەکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە بەراورد بە کورد و شیعە، لەناو سوننەکانی عێراق جیابوونەوە و پێکهێنانی حیزب و هاوپەیمانی نوێ زیاترە، جەماوەری ئەو پێکهاتەیەش زۆرجار جیابوونەوە و ناکۆکییەکان بە ململانێ و بەرژەوەندی کەسی ناودەبەن و گومانی خۆیان لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکان ناشارنەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی شەوی ڕابردوو هەریەکە لە مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە، موسەننا سامەڕائی سەرۆکی هاوپەیمانی عەزم، ئەحمەد جبوری سەرۆکی حیزبی جەماهیر و زیاد جەنابی سەرۆکی فراکسیۆنی موبادەرە، لە بەغدا کۆبوونەوە و پێکهێنانی (هاوپەیمانی سەرکردایەتی یەکگرتووی سوننە)یان ڕاگەیاند.
بۆچی گرنگە: ئەو پێنج لایەنە دەڵێن، لە ڕۆژانی داهاتوودا کارنامەی هاوپەیمانێتییەکە بڵاودەکەنەوە، لە دۆسییەکانی مرۆیی، ماف، یاسایی و سیاسییدا پڕۆژەیان دەبێت و کار بۆ بەدیهێنانی خواستەکانی سوننە لە وڵات بەگشتی و بەتایبەت پارێزگاکانی باکوور و ڕۆژئاوای عێراق دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت






