مەسعود پزیشکیان: جەختمان لەسەر فراوانکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ عێراق کردەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-08
دیمەنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، پەیوەندییەکانی نێوان تاران و بەغدا لە باشترین قۆناغدایە و کاری زیاتریش بۆ پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە دەکەن، جەختیشیکردەوە کە خاڵی نیگەرانی هاوبەشیان لەگەڵ عێراق مەترسی سەرهەڵدانەوەی تیرۆرە لە ناوچەکەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا گەیشتە تاران و لە کۆشکی سەعدئاباد لە تاران لەلایەن مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران پێشوازی لێکرا، دواتریش کۆبوونەوەی فراوانی شاندی هەردوو وڵات بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: دوای کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەکە، مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بەوەكرد، عێراق هاوبەشێکی ستراتیژیی وڵاتەکەیەتیی و بە هەموو شێوەیەک هاوکاری سوودانی دەبێت بۆ ئەوەی وڵاتەکەی زیاتر پڕ لە ئاسایش و گەشەپێدان و خۆشگوزەرانی بێت.
بەشێک لە قسەکانی مەسعود پزیشکیان لە کۆنفرانسەکەیدا:
* لەگەڵ سەرۆکوەزیران باسمان لە نیگەرانییە هاوبەشەکانی ئێران و عێراق کرد لەبارەی (پێشهاتەکانی سووریا، ئارامی و یەکێتی سووریا، ڕووبەڕووبوونەوەی گرووپە تیرۆرستییەکان، پێویستی دەرچوونی ئیسرائیل لەو ناوچانەی داگیریکردوون، گرنگیدان بە پاراستنی هەستی ئاینیی و بەتایبەت شوێنە پیرۆزەکانی شیعە).
* بۆ گریمانەی سەرهەڵدانەوەی تیرۆر، پێویستمان بە وریایی و کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات هەیە، ئەو پێشهاتە بیرمان دەخاتەوە کە زیاتر لە هەرکاتێکی دیکە دەبێت هەماهەنگی لەنێوانماندا هەبێت.
* گفتوگۆی گشتگیرمان لەبارەی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنە ئەمنییە هاوبەشەکانمان کرد، هەروەها باسمان لە لێکتێگەیشتنەکانمان کرد لەبوارەکانی بازرگانی، دەروازەکان، وەبەرهێنان و زۆر بواری دیکە، جەختمانکردەوە لە پەلەکردن لە جێبەجێکردنیان و لابردنی ئاستەنگییەکانی بەردەمیان.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی مۆنۆمێنتی "کەزی" دروست دەکرێت
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت





