سوودانی لە تاران: سەقامگیری ناوچەکە خاڵێکی گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانمانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2025-01-08
دیمەنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق لە میانەی کۆنگرەی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ سەرۆککۆماری ئێران ڕایگەیاند، هەوڵدەدەین پەیوەندییەکانمان لەگەڵ ئێران بەرەوپێش ببەین، سەقامگیری ناوچەکە خاڵێکی گرنگی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانمانە و لە ماوەی داهاتوودا کۆڕبەندێکی گەورە لەبارەی دۆخی ناوچەکە لە بەغدا دەبەستین.
وێنە گەورەکە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەریی شاندێکی باڵا و لە چوارچێوەی سەردانێکی فەرمی گەیشتە کۆماری ئیسلامی ئێران و لەگەڵ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران کۆبووەوە و دواتر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە وتی:
• ڕێککەوتین لەسەر گەشەپێدان لە هاوبەشە بازرگانییەکان و ڕەخساندنی سەقامگیری ئەمنی لە ناوچەکە.
• لێکتێگەیشتنی ئەرێنیمان لەبارەی غاز و کارەبا لەگەڵ ئێران هەیە، لەبارەی بەستنی ڕێگەی ئاسنینی بەسرە و شەلەمچە گفتوگۆی ئەرێنیمان هەبوو.
• هەڵوێستمان لەسەر ڕووداوەکانی ناوچەکە و کۆمەڵکوژی غەززە نەگۆڕە، تاکە ڕێگە بۆ سەقامگیری ناوچەکە ڕاگرتنی شەڕە لە غەززە.
• پشتگیری بەردەوامبوونی ئاگربەستەکەی لوبنان دەکەین و ئامادەین هاوکاربین لە ئاوەدانکردنەوەی لوبنان.
• سەقامگیریی سووریا کلیلی سەقامگیریی ناوچەکەیە و پێویستە یەکپارچەیی وڵاتەکە بپارێزرێت، ڕێز لە ئیرادەی خەڵکی سووریا دەگرین و عێراق ئامادەی هاوکارییە بۆ ڕاگوزەری سیستمی سیاسیی لەو وڵاتە.
• لەماوەی داهاتوو کۆڕبەندێکی گەورە لەبارەی دۆخی ناوچەکە لە بەغدا دەبەستین، عێراق پابەندی سیاسەتێکی ڕوونە و ڕێگەنادات سەروەری خاکەکەی بکەوێتە مەترسییەوە.
زانیاریی زیاتر: وەزیری دەرەوە، کارەبا، بازرگانی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی، ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران و بەڕێوەبەری گشتیی پرۆژەکانی نەوت لە وەزارەتی نەوتی عێراقی یاوەریی سوودانی دەکەن لە سەردانەکەی بۆ ئێران.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 36 خولەک لەمەوپێش
پووتین بۆ شەرع: پاڵپشتی یەکپارچەیی خاکی سووریا دەکەین
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
چوارچێوەی هەماهەنگی لێدوان لە بەرپرسەکانی قەدەغە دەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا بەهۆی هۆنینەوەی 'کەزی' لێپرسینەوە لە یانەی ئامەد سپۆر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ پەیامێکی تووند بۆ ئێران دەنێرێت: کەشتیگەلێکی زەبەلاح بەڕێوەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: لە ژێر سێبەری هەڕەشەدا گفتوگۆ لەگەڵ ئەمریکا ناکەین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سێ ئەندامی پێشووی سوپای پاسداران دیپۆرت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ڕۆژئاوای کوردستان بە تەلەفۆن قسەیان کرد
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هەناردەکردنی کارەبای بۆ عێراق بە تەواوی ڕاگرت





