کۆبوونەوەی هەرسێ سەرۆکایەتی (کۆمار، پەرلەمان، ئەنجوومەنی دادوەری)
ئاڤا نیوز
سێ سەرۆکایەتیی عێراق تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ساڵی 2025 و پێویستی دابینکردنی پێداویستییە لۆجستی و تەکنیکییەکان بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە 8-1-2025، د. عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار، مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری لە کۆشکی بەغدا کۆبوونەوە.
ڕاگەیێراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند:
- لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە ساڵی 2025 و پێویستی دابینکردنی پێداویستییە لۆجستی و تەکنیکییەکان بۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرا.
- لە بابەتی داراییدا، پرسی نەختینەیی و پارەدارکردنی وەزارەت و پارێزگاکان لە بودجەی وەبەرهێنان و بودجەی گەشەپێدانی هەرێمەکان تاوتوێ کرا، هاوکات پێویستی جێبەجێکردنی ئەرکە داراییەکانی دامەزراوە و وەزارەتەکان و پەیڕەوکردنی پێوەرەکانی چاودێری و وردبینی لە خەرجکردنەکان بۆ پاراستنی پارەی گشتی و سنووردارکردنی گەندەڵی، گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
- جەخت لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی حکومەت کرایەوە لە تەواوکردنی بڕگەکانی بەرنامەکەی لەڕێگەی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان و باشترکردنی باری گوزەرانی هاووڵاتیان و پاڵپشتیکردنی ئابووریی عێراق و هاندانی کەرتی تایبەت بەشێوەیەک کە هاوکار بێت لە بەدیهێنانی پەرەپێدانی هەمەلایەنە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بە سەردانێکی فەرمی لە ئێرانە و لە میانی سەردانەکەی لەگەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان و ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر کێشەی بنەڕەتی پچڕانی کارەبای چەند گەڕەکێک چارەسەر دەکرێت
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی کورسی خوێندنی بەخۆڕایی لەڕێگەی ئاڤاوە گەیشتە 62 کورسی
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجینەی ئەمریکا سزای نوێ بەسەر ئێراندا دەسەپێنێت
- ڕاپۆرت
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
وردەکاری ڕێککەوتنی حەماس و ئیسرائیل
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
8 تشرینی یەکەم
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سزا بەسەر چەند کەس و کۆمپانیایەکی حەشدی شەعبی دەسەپێنێت
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لەبارەی هەڵبژاردنەوە لویس ساکۆ پەیامێک بۆ مەسیحییەکان دەنێرێت
- هەواڵ
- 8 تشرینی یەکەم
هەواڵگریی عێراق دەستگیرکردنی "10 تیرۆریست" ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 7 تشرینی یەکەم
سەرۆک لیستێک لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دوورخرایەوە