ئاگرەکەی تەکساس لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە و دامەزراوەیەکی چەکی ناوەکی لەکار دەخات
- ژینگە
- 29 شوبات
شەیری بکە لە:
ئاگرەکەی تەکساس - سەرچاوەی وێنە - NBC
ئاڤا نیوز
چەند ڕۆژێکە ئاگر لە دارستانەکانی ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا کەوتووەتەوە و چەندین زەرەر و زیانی هەبووە.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: بەرپرسانی ئیداریی ویلایەتی تەکساس ڕایانگەیاند، ئەو ئاگرەی لە ناوچەی پانهاندل لە ویلایەتی تەکساس کەوتووەوە لە کۆنتڕۆڵ دەرچووە، کارەبای ناوچەکە پچڕاوە و دامەزراوەکانی چەکی ناوەکی داخراون، بای بەهێز و گیای وشک هۆکاری تەشەنەسەندی ئاگرەکەن.
زیانە سەرەکییەکان: سەدان کەس لە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە ئاوارە بوون، دامەزراوەی بانتکس کە 500 کیلۆمەتر لە باکووری دالاس دوورە بەهۆی ئاگرەکەوە کارەکانی وەستاون و کارمەندەکانی دوورخراونەتەوە، بەهۆی ئاگرەکەشەوە سێ هەزار و 370 کیلۆمەتر زەوی سووتاوە.
زانیاریی زیاتر: تاوەکو ئێستا تەنیا لە 3%ـی ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کراوە.