
دوو سەربازی سوپای ئەمریکا لە دەوروبەری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان
ئاڤا نیوز
لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا جەخت لە پێویستی مانەوەی هێزەکانیان لە سووریا دەکاتەوە، چونکە هێشتا داعش بە "هەڕەشە" لە ناوچەکەدا وەسف دەکات.
وێنەگەورەکە: هەرچەندە شکستپێهێنانی داعش ڕاگەیێنراوە، بەڵام جموجووڵەکانی شانە نووستووەکانی بەردەوامە. لەدوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، وڵاتانی ڕۆژئاوا و ناوچەکە دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش بە مەترسییەکی گەورە دەبینن، ئەمریکاش مانەوەی هێزەکانی لە سووریا بە پێویست دەزانێت بۆ ڕووبەڕووبەوەی داعش.
لێدوانی فەرمی: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند: ''سووریا هێشتا پێویستی بە بوونی هێزەکانی ئەمریکایە، بەتایبەتی بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی ئەو کەمپانەی کە دەیان هەزار چەکدارانی پێشووی داعش و ئەندامانی خێزانەکانیانی تێدایە''.
زانیاریی زیاتر: بەپێی خەمڵاندنەکان نزیکەی 10 هەزار ئەندامی داعش لە سووریا و عێراق لە کەمپ و حەشارگەکان هەن و دوو هەزاریان بە مەترسی دادەنرێن.
باکگراوند: لە ساڵی 2015 دوای داگیرکردنی ڕووبەرێکی فراوانی سووریا لەلایەن چەکدارانی داعش، ئەمریکا نزیکەی دوو هەزار سەربازی ڕەوانەی ئەو وڵاتە کرد.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
- بزنس
- 55 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ دابەزینی مێژوویی تۆمار کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
16 خولەک لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- جیهان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- جیهان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت






