
فڕۆکەیەکی جەنگی عێراق لەکاتی جێبەجێکردنی ئەرکدا
ئاڤا نیوز
لە هێرشێکی ئاسمانیی بۆ سەر پێگەکانی داعش لە زنجیرە چیای حەمرین، والی دیالەی ڕێکخراوی داعش و سێ ئەندامی دیکە ڕێکخراوەکە کوژران و ناسنامەکەشیان ئاشکرا دەکرێت.
وێنە گەورەكە: بەمەبەستی لەناوبردنی شانە نووستووەكانی پاشماوەكانی داعش، هێزە ئەمنییەكانی عێراق بەردەوامن لە دۆزینەوە و ڕاوەدوونانی ئەو چەكدارانە و بەردەوام ئۆپەراسیۆنی سەربازیی زەمینی و ئاسمانی ئەنجام دەدەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕۆژی شەممە 11-1-2025 کوژارنی چوار چەکداری داعشی لە زنجیرە چیای حەمرین لە چوارچێوەی کەرتی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە ڕاگەیاند.
- هێرشەکە لەلایەن هێزیی ئاسمانیی عێراق و لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی F-16ـەوە ئەنجامدرا.
- چوار تیرۆریستی داعش لە هێرشەکە کوژران کە ئەمانەن:-
1. ڕۆکان حەمود ئیبراهیم، ناسراو بە "ئەبو شەعلان" والی دیالە و یەکێک لە دیارترین سەرکردەکانی ڕێکخراوی داعش لە ناوچەکە.
2. سەلام عادل زەیدی، ناسراو بە "سەلام دانە، ئەبو ڕیاز" ئەمیری کەرتی خالد بن وەلید.
3. خەتاب زیا ساڵح مەهدی، ناسراو بە "مەعاز" چەکداری داعش.
4. تەرمێکی نەناسراو، کار لەسەر ئاشکراکردنی ناسنامەکەی دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگوێرەی ئامارەکانی دەزگای دژە تیرۆری عێراق، لە ماوەی ساڵی 2024دا، 344 ئۆپەراسیۆنیان ئەنجامداوە، 144 ئەندامی ڕێکخراوی داعشیان دەستگیر کردوون و 70 داعشیشان كوشتوون. هەر لە ماوەی ئەمساڵەدا، 310 پەناگەی تیرۆرستانیان لە ناوچە جیاجیاكان خاپوور كردووە.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ بۆ مەمدانی: کاری باش بکە پێی دڵخۆش دەبم
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کۆی ژمارەی تانەکانی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهرۆ کەسنەزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەمریکا 40%ـی باجی گومرگی لەسەر قاوەی بەرازیلی هەڵگرت؛ نرخی قاوە لە جیهاندا دابەزی
4 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆمپانیای نەستەلە بە نەخۆشخستنی منداڵان تۆمەتبار دەکرێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش

گەڕەكە دێرینەكانی سەنتەری هەولێر دەكرێنە مۆزەخانەی زیندوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

زانکۆی سلێمانی ناوی دەچێتە ڕیزبەندی شانگهایەوە
16 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گوندی دەڵەمەرز دیمەنێکی ئەفسوناوی هەیە
17 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن کۆی ژمارەی تانەکانی هەڵبژاردن بڵاو دەکاتەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نەهرۆ کەسنەزانی و محەممەد حەلبووسی کۆبوونەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسێکی ئێرانی سێ ناو بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی شەڕی خێڵکەی لە میسان مانگانە 15 خێزان ئەو شارە جێدەهێڵن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕاپۆرتێک: مالیکی تەنیا خاوەنی 10 کورسی پەرلەمانە و پێگەی بۆ دانوستان لاوازە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
قاپێک نۆکاو لە بەسرە گەنجێک دەکاتە قوربانی






