
ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا
ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی فراوانی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا لە سعودیە دەربارەی ڕەوشی سووریا ڕایگەیاند، ئەڵمانیا شێوازێکی دیکە بۆ هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریا دەگرێتە بەر.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی یەک شەممە 12-1-2025، کۆبوونەوەی فراوانی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی لە ڕیازی پایتەختی سعودیە بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سووریا بەڕێوەچوو.
لێدوانی فەرمی: ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: ئەڵمانیا شێوازێکی نوێ بۆ هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان کە بەسەر سووریا سەپێنراون پێشنیاز دەکات، ئەمەش لە پێناوی ئەوەی گەلی سووریا بێ بەش نەبێت لە وەرگرتنی یارمەتییەکان.
لەلایەکی دیکەوە: بێربۆک گوتیشی، ''سزاکانی سەر هاوبەشانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا کە تاوانی دژی مرۆڤایەتییان لە کاتی شەری ناوخۆ ئەنجامداوە وەک خۆی دەمێنێتەوە''.
زانیاریی زیاتر: ئەڵمانیا بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆی زیادە وەک هاوکاری پێشکەشی دیمەشق دەکات، کە ئامانج لەو هاوکارییانە بۆ دابینکردنی پێداویستی خۆراکی، شوێنی مانەوە، فریاگوزاری و چاودێری پزیشکی دەبن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە داڤۆسین
- جیهان
- 53 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 58 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






