
ئاڵای یەکێتیی ئەوروپا
ئاڤا نیوز
لە کۆتایی ئەم مانگە یەکێتیی ئەوروپا بۆ هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر سووریا لە برۆکسلی پایتەختی بەلجیکا کۆدەبێتەوە.
وێنەگەورەکە: دوێنێ 12-1-2025، لە ڕیازی پایتەختی سعودییە کۆبوونەوەی فراوانی وەزیرانی دەرەوەی عەرەبی و وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ تاوتوێ کردنی دۆخی سووریای نوێ بەڕێوەچوو و داوای هەڵگرتنی سزاکانی سەر سووریایان کرد.
لێدوانی فەرمی: کایا کاڵاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند، لە کۆتایی ئەم مانگەدا وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا لە برۆکسل کۆدەبنەوە و تاوتوێی هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر سووریا دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەنالینا بێربۆک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی عەرەبی و ڕۆژئاوا ڕایگەیاند: ''سزاکانی سەر هاوبەشانی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا کە تاوانی دژی مرۆڤایەتییان لە کاتی شەری ناوخۆ ئەنجامداوە وەک خۆی دەمێنێتەوە''.
باکگراوند: لە سەردەمی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد وڵاتانی ڕۆژئاوا چەندین سزای نێودەوڵەتییان بەسەر سووریا دا سەپاند، بەڵام دوای کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لەسەر دەستی هێزەکانی تەحریرولشام داوای هەڵگرتنی سزا نێودەوڵەتییەکان دەکرێت لە بەرژەوندیی خەڵکی ئەو وڵاتە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 45 خولەک لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە سەربانی ماڵەکەی کارێکی هونەری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
5 کاتژمێر لەمەوپێش

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
19 کاتژمێر لەمەوپێش

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی وزەی ئۆکراینا دەستی پێکردەوە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نامەیەکی خامنەیی بۆ پووتین ئاشکرا دەکرێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی سەرما و بارینی بەفرێکی زۆر لە ژاپۆن 30 کەس گیانیان لەدەستدا
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و پێترۆ لە واشنتن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان کۆدەبنەوە



