پرۆژەی پردی تووەقوت: وێنە: KRG
ئاڤا نیوز
بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، کارکردن لە درووستکردنی بیناسازی پردی تووەقوت لە پارێزگای هەڵەبجە ئاستەنگی بۆ درووست دەبێت، پێویستە گۆڕانکاری لە دیزاینی درووستکردنەکەی بکرێت.
وێنە گەورەکە: پردی تووەقوت یەکێکە لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەکانی پارێزگای هەڵەبجە، ڕۆژی 22ی شوباتی ساڵی ڕابردوو، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەکەی دانا و دەستبەکارکردن کرا تێیدا بەڵام ئێستا بەهۆی بەرزی ئاستی ئاو دەبێت گۆڕانکاری لە دیزاینەکەیدا بکرێت و ئەمەش پارەی دیکەی پێویستە.
لێدوانی فەرمی: جەمال عومەر، بەڕێوەبەری بەشی پلاندانان لە پارێزگای هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- کارکردن لە پرۆژەکە بەردەوامە، لە ئێستادا کار لەڕێگاسازییەکەیدا دەکرێت کە نزیکەی 27 کم دەبێت، بەڵام بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوەوە کارەکانی بیناسازی پردەکە کۆسپی بۆ دروست بووە.
- دەبێت دووبارە پردەکە دیزاین بکەینەوە، بڕیاردراوە بەهۆی بەرزی ئاستی ئاوەکە دیزاینەکەی لە 5 مەترەوە بەرزبکەینەوە بۆ 15 مەتر، ئەم دەستکاریکردنەی دیزاینەکەش خەرجی دیکەی دەوێت و پێویستی بە زیادکردنی بوودجەی پڕۆژەکە دەبێت.
باکگراوند: پردی تووەقوت کە زیاتر لە 30 ملیار دیناری بۆ تەرخانکراوە، یەکێکە لەو پڕۆژە ستراتیژییانەی کە هەڵەبجە و گەرمیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە، بە تەواوبوونیشی دەبێتە ڕێگای سەرەکی بازرگانی پارێزگای هەڵەبجە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین بۆ ترەمپ: هەرێمی دۆنێتسک ڕادەست بکەن کۆتایی بە جەنگ دەهێنم
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤەنزوێلا پلانی بەرگری لە دژی هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕادەگەیەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گوندێکی باکووری کوردستان وەک یەکێک لە گوندە گەشتیارییەکانی جیهان هەڵبژێردرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
لەماوەی 15 ساڵدا 40 قوتابی گوندێکی ئاکرێ بوون بە پزیشک و ئەندازیار
8 کاتژمێر لەمەوپێش
به ناوى ههلی كارهوه فێڵ له هاووڵاتییان دهكرێت و پارهیان لێوهردهگیرێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش
هاووڵاتییەکی ئاکرێ گوندەکەی کردووە بە دارستان؛ 55 ساڵە خەریکی نەمام چاندنە
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گەڕەکی هەولێر لە هەڵەبجە بێ خزمەتگوزارییە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
گهنجێكی ڕۆژههڵات له ڕێگهی سهركێشییهوه بژێوی ژیانی دابین دهكات