
ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و فوئاد حوسێن جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق - وێنە (وەزارەتی دەرەوەی عێراق)
ئاڤا نیوز
سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت، عێراق لە ئاستی هەرێمیدا ڕۆڵی ئەرێنی هەیە بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و گەشەسەندنی ناوچەکە، جەختیش دەکاتەوە کە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ عێراق هەماهەنگی دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و بۆ یەکەمجار، عێراق سەرۆکایەتیی گرووپی کۆمەڵەی 77 و چین-ـی وەرگرت، کە یەکێکە لە گەورەترین کۆمەڵەکانی هەماهەنگی نێودەوڵەتی لەنێوان وڵاتانی تازەگەشەسەندوو، لای خۆیەوە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەو گرووپەی بە هاوبەشێکی ستراتیژیی ناوبردووە.
لێدوانی فەرمی: ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە میانی پێشوازیکردنی لە فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند:
- پێویستە هەماهەنگی لەنێوان عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگییەکان بەهێزبکرێت، بۆ بەهێزکردنی ئاسایش و گەشەسەندنی ناوچەکەش پشتیوانی هەوڵەکانی عێراق دەکەن.
- ستایشی ڕۆڵی عێراق دەکەم بەتایبەت لە دۆسیەی پەیوەست بە گۆڕانکارییەکانی سووریا، فەڵەستین و لوبنان.
لەلایەکی دیکەوە: وەزیری دەرەوەی عێراق ستایشی کارەکانی یونامی لە عێراق کردووە و بە پێویستی زانیوە چارەسەری خێرا بۆ قەیرانەکانی ئێستا بدۆزرێتەوە بەجۆرێک ئاسایش و ئارامی هەرێمی بەهێزتر بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
نووری مالیکی پەیامێک بۆ وڵاتانی بیانی دەنێرێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیاتر لە سێ ملیۆن دۆلاری پارەی دزراو لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە






