
هەیکەلی نەخۆشخانە 100قەرەوێڵەییەکەی گەرمیان
ئاڤا نیوز
پرسی دروستکردنی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی گەرمیان لەناو خەڵکی دەڤەرەکەدا بووە بە چیرۆکی هەزار و یەک شەوە، بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە وەزارەتی تەندروستییەوە وەریگرتووە، "ئەمساڵ ڕێکارەکانی گواستنەوەی نەخۆشخانەکە بۆ سەر وەزارەت تەواو دەبێت".
وێنە گەورەکە: ساڵی 2013 سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانی کرد، بڕیاری دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی 100 قەرەوێڵەیی لەسەر پارەی پترۆ دۆلار دەکرد، هەروەها نزیکەی 29 ملیۆن دۆلاری بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە تەرخان کرد، لەو بڕەش تەنیا 9 ملیۆن دۆلار بۆ دروستکردنی هەیکەلی نەخۆشخانەکە خەرج کرا، لە ساڵی 2014ـشەوە تاوەکو ئێستا کارەکانی پڕۆژەکە ڕاگیراوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی گەرمیان، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: هەموو ساڵێک پرسی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەیەکە و دوو مەڵبەندی تەندروستی و سەنتەری ددان، کە لەسەر پترۆ دۆلار بڕیاری دروستکردنیان دراوە و کارەکانیان ڕاگیراوە، لەناو بەرنامە و پلانەکانماندا بۆ وەزارەتی تەندروستی بەرز دەکرێنەوە و داوای تەواوکردنیان دەکەین.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بڕیار دراوە ئەو پرۆژانەی لەسەر پارەی پترۆ دۆلارن بخرێنە سەر وەزارەتەکانیان، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی باڵا بە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران و ئەندامێتیی وەزارەتی دارایی و ئابووری و وەزارەتی پلاندانان پێکهێنراوە، بۆ ئەوەی میکانیزمێک بۆ چۆنییەتی گواستنەوەی پڕۆژەکان بۆ سەر وەزارەتە پەیوەندیدارەکان بدۆزنەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی ئاڤا لە وەزارەتی تەندروستییەوە وەریگرتووە، بۆ ساڵی 2025 ڕێکارەکانی گواستنەوەی پڕۆژەکانی پترۆ دۆلار بۆ سەر وەزارەتی تەندروستی تەواو دەبێت، هەروەها دەخرێنە لیستی پلانی پڕۆژەکانەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا لە وەزارەتی تەندروستییەوە زانیویەتی، لیژنەیەکی لاوەکی و تەکنیکی بڕیار لەسەر هەمان دەرخستەی پڕۆژەی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی گەرمیان دەدات، ئایا بە هەمان خەمڵاندن، یان خەمڵاندنی پێشوو دەست بە کارەکانی پڕۆژەکە بکەنەوە، چونکە کاتێکی زۆر بەسەر گرێبەستەکەیدا تێپەڕیوە، دەبێت پشت بە نرخی ئێستای بازاڕی کاری بیناسازی و ئامێر ببەسترێت.
زانیاریی زیاتر: شوێنی نەخۆشخانە 100 قەرەوێڵەییەکەی گەرمیان دەکەوێتە بەشی باکوور و خۆرهەڵاتی شاری کەلار.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
 - سەرۆك بارزانی: خەڵکی زاخۆ شایستەی ئەو خزمەتەن کە بۆیان کراوە
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
 - سزاکانی ئەمریکا کێشە بۆ مووچەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا دروست دەکات
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
 - بەشێکی گرنگی وێستگەی ئاوی ئیفراز سێ نۆژەنکرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
 - بەمزووانە 25 کۆچبەری دیکە لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
 - سزاکانی ئەمریکا کێشە بۆ مووچەی سەرۆکی کۆڵۆمبیا دروست دەکات- 34 خولەک لەمەوپێش 
 - شەپۆلی سەرما و سۆڵە و بەفربارین باکووری کوردستانی جوانتر کردووە- 6 کاتژمێر لەمەوپێش 
 - لە هەولێر دوازدەیەمین ماراسۆنی نێودەوڵەتیی بە بەشداری هەزاران كەس بەڕێوەچوو- 8 کاتژمێر لەمەوپێش 
 - هەوڵێکی نهێنی ئەمریکا بۆ ڕفاندنی سەرۆکی ڤەنزوێلا شکست دەهێنێت- 22 کاتژمێر لەمەوپێش 
 - مێژووی گوندەکانی هەورامان بە دۆکیۆمێنت دەکرێت- 23 کاتژمێر لەمەوپێش 
- کوردستان
- 28 خولەک لەمەوپێش
 - سەرۆك بارزانی: خەڵکی زاخۆ شایستەی ئەو خزمەتەن کە بۆیان کراوە
- کوردستان
- 54 خولەک لەمەوپێش
 - بەشێکی گرنگی وێستگەی ئاوی ئیفراز سێ نۆژەنکرایەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
 - بەمزووانە 25 کۆچبەری دیکە لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
 - جارێکی دیکە خانەوادەی ئۆجەلان سەردانی ئیمرالییان کردەوە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
 - لە ئەنقەرە؛ عەلی باپیر لەگەڵ بەرپرسانی ئاک پارتی پرۆسەی ئاشتی تاوتوێ دەكات






