
دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن
ئاڤا نیوز
هەر یەکە لە ڕاوێژکارانی بایدن و ترەمپ لەسەر ئاگربەستی غەززە دەدوێن و دووپاتیدەکەنەوە هەردوو ئیدارەی بایدن و ترەمپ هەوڵی ئاگربەست لە غەززە دەدەن.
چی ڕوودەدات: ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا لە لایەک و ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ کە بەم نزیکانە دەست بەکار دەبێت لەلایەکی ترەوە، لە کێبڕکێدان بۆ کارکردن لەسەر ئاگر بەست لە غەززە و ئاڵوگۆری بارمتەکان.
لێدوانە فەرمییەکان:
- جەیک سولیڤان ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی لە ئیدارەی جۆبایدن سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئیدارەی بایدن هیوادارە لەم هەفتەیەدا ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی بارمتەکان ڕابگەیێندرێت، بەڵام جێبەجێکردنی ڕاستەقینەی ڕێککەوتنەکە بۆ ئیدارەی داهاتوو دەمێنێتەوە.
- مایک واڵتز ڕاوێژکاری ئاسایشی ئیدارەی داهاتووی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، شتەکان زۆر گۆڕاون، هەر بۆیە پێمانوایە زۆر نزیکین لە بەدەستهێنانی جۆرێک لە ڕێککەوتن لە ماوەیەکی کورتدا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دووپاتیکردەوە، لەگەڵ هاوبەشەکانیان کاردەکەن بۆ گەشەپێدانی بەرنامەی دوای کۆتاییهاتنی شەڕ لە غەززە، ئەگەر حەماسیش ڕەزامەندی لەسەر بدات، ئاگربەستەکە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە. واشنتن کار بۆ ئاگربەستێکی هەمیشەیی دەکات، دەبێت نەخشەڕێگایەکیش ئامادەبکرێت، بەڵام جێبەجێکردنی ئەم بەرنامەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع لەگەڵ ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق دوادەخرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تورکیا لە ترسی دروستبوونی شەڕ ناوچەی ئارام لە سنووری ئێران دروست دەکات
- جیهان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆم باراک: پێکهێنانی حکومەت لە عێراق كلیلی سەقامگیری ناوچەكەیە
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێککەوتنی ئەمنیی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا ئامادەیە
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت
- هەواڵ
- 25 کانوونی دووەم
کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەبراهام لینکۆڵن گەیشتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- جیهان
- 25 کانوونی دووەم
فەرەنسا دەستێوەردانی سەربازیی لە ئێران ڕەتدەکاتەوە






