ئەو بۆمبەی لە گوندی گەزنەی پارێزگای هەولێر دۆزراوەتەوە
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری مین ڕایدەگەیەنێت، ئەو بۆمبەی لە گوندی گەزنەی باڵەکایەتی لە پارێزگای هەولێر دۆزراوەتەوە ناوەخنەكەی تەقەمەنی بەرزە و هیچ پەیوەندییەكی بە چەكی ئەتۆمی یاخود بالیستییەوە نییە.
چیرۆکی سەرەکی: دەنگۆی ئەوە بڵاوکرایەوە کەوا ئەو بۆمبە نیشانەی ئەتۆمی لەسەرە و دەركەوتووە ناوەخنەكەی تەقەمەنی بەرزە، بەڵام بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری مینی هەولێر ڕەتی دەکاتەوە کە بۆمبەکە پەیوەندی بە چەكی ئەتۆمی یاخود بالیستییەوە هەبێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری مین ڕایگەیاند:
- دوای ئاگاداركردنەوەمان بە هەبوونی بۆمبێك كە گوایە نیشانەی ئەتۆمی لەسەرە، دەستبەجێ کارمەندی شارەزا و پسپۆڕمان ڕاسپارد چارەسەری ئەم بۆمبە بکەن، ئەوان بۆمبەکەیان ناسیوەتەوە و دڵنیابوونە لەوەی کە ناواخنەکەی جۆری تەقەمەنی بەرزە (High Explosive)ـە.
- پسپۆڕەكانی بواری پووچەڵكردنەوەی مین و تەقەمەنی، توانیویانە بۆمبەکە سەلامەت بكەن، دواتر گواستوویانەتەوە بۆ چاڵی لەناوبردن و بە سەرکەوتوویی و بە بێ زیان، لەناویان بردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەزگای گشتیی مین هاووڵاتیان دڵنیادەكاتەوە لەوەی ئەو بۆمبە هیچ پەیوەندییەكی بە بۆمبی ئەتۆمی، چەكی ناوكی یاخود بالیستی نییە و داواش لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن و بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان دەكات، بەرپرسیارانە مامەڵە لەگەڵ ئەوجۆرە بابەتانە بكەن و زانیاریی دروست بە لایەنی پەیوەندیدار و كەسانی شارەزا وەربگرن، دڵەڕاوكێ لەلای هاووڵاتیان دروست نەكەن.
باکگراوند: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا لە گوندی گەزنە لە باڵەکایەتی، مووشەکێکی فڕۆکە دەکەوێتە خوارەوە، دوێنێ تیمەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە و چوونەتە شوێنی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکە و پوچەڵیان کردەوە .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
- تەندروستی
- 56 خولەک لەمەوپێش
بانکی خوێنی هەولێر: ئامادەین خوێن بۆ ڕۆژئاوا دابین بکەین
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی یەک دەستپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
27 کانوونی دووەم

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
27 کانوونی دووەم

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
27 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەپەگە هێرشێکی گرووپە چەکدارەکان لە حەسەکە تێکدەشکێنێت
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەسەدە: ئەگەر دیپلۆماسی سەرکەوتوو نەبێت یەک هەنگاو بۆ دواوە ناکشێینەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی کەرکووک لە ڕۆژئاوای کوردستان شەهید بوو






