
وێنەی ئەو مووشەکەی لە دەڤەری باڵەکایەتی کەوتووەتە خوارەوە
ئاڤا نیوز
مووشەکێک لەناو زەوییەکی کشتوکاڵیدا لە گوندی گەزنە لە دەڤەری باڵەکایەتی کەوتووەتە خوارەوە، شوێنی کەوتنە خوارەوەکەی نزیک ئاوەدانییە و مەترسی تەقینیشی لەسەرە، ئێستا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری مین خەریکی پووچەڵکردنەوەی مووشەکەکەن.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێک پێش ئێستا لە زەوییەکی کشتوکاڵیدا لە گوندی گەزنە لە باڵەکایەتی، مووشەکێکی فڕۆکە دەکەوێتە خوارەوە، ئەمڕۆ تیمەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە ڕووداوەکە ئاگادارکراونەتەوە و چوونەتە شوێنی کەوتنە خوارەوەی مووشەکەکە و ئێستا سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەین.
لێدوانی فەرمی: عەلی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری مین لە پارێزگای هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە لەلایان هێزە ئەمنییەکانی قەزای چۆمان لە کەوتنە خوارەوەی مووشەکێک لە نزیک گوندی گەزنە، تیمەکانمان ناردووە بۆ گوندەکە بۆ پوچەڵکردنەوەی، تاوەکو بەزووترین کات مەترسی تەقینەوەی نەهێڵین".
گووتیشی: دوای لێکۆڵینەوەکانمان بۆماندەرکەوت، موشەکەکە بالیستیک نییە وەک ئەوەى باس دەکرێت، مووشەکى فڕۆکەیە و ئاراستەکراوە، لەناو زەوییەکى کشتوکاڵى گوندى گەزنەى باڵەکایەتى نزیک لە ئاوەدانى کەوتووەتە خوارەوە، بەپێى نووسینى سەر مووشەکەکەش بێت، پێدەچێت تورکى بێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 59 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





