
غەززە
ئاڤا نیوز
لەدوای ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵۆگۆڕکردنی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس دوای 15 مانگ لە شەر و بۆردوومانی بەردەوامی سەر کەرتی غەززە، کاردانەوەی جیهانی بە دوای خۆیدا هێنا و وڵاتان پێشوازیان لەم ڕێککەوتنە کرد.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 15-1-2025، دوای 15 مانگ لە شەڕ و بۆردومانی سەرکەرتی غەززە و کوشتی سەدان هاووڵاتی سڤیل، دواجار ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئاڵوگۆرکردنی دیلەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس بە نێوەندگیری ئەمریکا و قەتەر و میسر ڕاگەیێنرا.
زانیاری زیاتر: کاردانەوەی بەشێک لە وڵاتان بەمشێوەیە:
چین: هیوادارین ڕێککەوتنەکە بەشێوەیەکی هەمیشەیی جێبەجێ بکرێت بۆ گەیشتن بە ئارامی لە ناوچەکە و هاوکات هەوڵی بەردەوام دەدەین بۆ بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست . بەردەوام دەبین لە هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە هەوڵی ئەرێنی دەدەین بۆ قۆناغی دوای جەنگ و ئاوەدانکردنەوەی غەززە.
سعوودیە: جەخت لەسەر پێویستی پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکە، ڕاگرتنی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، کشانەوەی یەکجاری هێزەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە و سەرجەم ناوچەکانی دیکەی فەڵەستین و گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ سەر غەززە دەکەینەوە. هەوڵەکانی قەتەر و میسر و ئەمریکا بەرز دەنرخێنین.
ڕووسیا: هیوادارین ڕێککەوتنەکە سەقامگیری بۆ کەرتی غەززە لەدوای خۆی بەدیبهێنێت، پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی غەززە دەستپێبکات و سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە.
ئەمریکا: بەهۆی فشارە بەردەوامەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل لەسەر حەماس گەیشتینە ڕێككەوتن. هێڵە گشتییەكانی ڕێككەوتنی ئاگربەست لە 31-5-2024ـەوە داڕێژراون.
عێراق: دوای قوربانیدانی و نەهامەتی گەورەی فەڵەستینییەکان، پێشوازی لە ڕاگرتنی گرژییەکان لە غەززە دەکەین.
ئێران: عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران دەڵێت: ئێران پێشوازی لە ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە دەکات و ستایشی خۆڕاگری و دانبەخۆداگرتنی خەڵکی کەرتی غەززە دەکات.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 38 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: بۆ کۆکردنەوەی پشتیوانی نێودەوڵەتی لە داڤۆسین
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
فێڵێکی مەترسیدار لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان سەرهەڵدەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






