ئاڤا نیوز
لیستی مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ بە شێوازی ئەلیکترۆنی ئامادە کراوە، پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەت دەڵێت کار بۆ ئەوە دەکرێت بەزووترین کات بنێردرێت. ئاڤاش زانیویەتی هەفتەی داهاتوو دەنێردرێت.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی بەدواداچوونی ئاڤا، لە سەرەتای ئەم مانگەوە داوا لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە لیستی مووچە بە شێوازی نوێ و بە ئەلیکترۆنی ئامادە بکەن، بەپێی سیستەمێک کە پێی دەگوترێت پەیڕۆڵ و سیستەمەکە ئۆنڵاینە. ئێستاش سەرجەم وەزارەتەکان لیستەکەیان ئامادەکردووە و وردبینییان بۆ ناوی سەرجەم مووچەخۆران کردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، سەرجەم یەکەی ژمێریاری وەزارەتەکان و گەنجینەکان ئاگادار کراونەتەوە بەم سیستەمە نوێیە لیستی مووچەی فەرمانبەرانیان بۆ وەزارەتی دارایی بنێرن، دوای کۆکردنەوەی هەموو لیستەکان هەفتەی داهاتوو بۆ بەغدا دەنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکومەتی کوردستانیش بە ئاڤای گوت: ئامادەكاریی كراوە بۆ ئەوەی پێش 20ی مانگ لیستی مووچەی مانگی یەك بۆ بەغدا بنێردرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا هیچ میکانیزمێک بۆ مووچەی مانگی یەک و کۆی مووچەکانی ئەمساڵ دیارنییە، ئەو ڕێککەوتنانەی لەنێوان هەولێر و بەغدا هەبوون بۆ ساڵی 2024 بوون، بڕیارە هەفتەی داهاتوو دوو شاند، شاندێکی سیاسی (وەزیرانی پارتی و یەکێتی لە حکومەتی عێراق) لەگەڵ شاندێکی تەکنیکی کوردستان لە بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرۆکوەزیران محەممەد شیاع سوودانی و وەزارەتی دارایی عێراق بکەن لەبارەی شێوازی ناردنی مووچەی ئەمساڵ و پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی ساڵی 2025.
زانیاریی زیاتر: بەپێی بەدواداچوونەکانی ئاڤا میدیا لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، ناردنی لیستی مووچەی مانگی یەک دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕەنگە کۆبوونەوە تەکنیکییەکان کاتێکی زۆریان بووێت، ئەوان لە ئێستاوە دەینێرن بۆ ئەوەی دواتر بەغدا بیانوو نەهێنێتەوە.
باکگراوند: ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵخانە و نوێنەری وڵاتان لە هەولێر کۆبوونەوە بۆ ئەوەی دیدگای هەرێمی کوردستان سەبارەت بە چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا بخەنەڕوو بەتایبەت لەبارەی مافە دەستوورییەکان و مووچە و بودجە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان. ورد و درشتی داتاکانیان خستە بەردەم ئەوانیش.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: پۆستی سەرۆککۆمار مافی پارتییە
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ڤیدیۆ؛ ئاڤا دەچێتە ناو کونسوڵخانەی کۆنی ئەمریکا لە هەولێر
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی مسۆگەر لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان باریوە
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئاکرێ گەنجێک بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر پزیشکێک و برینداری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
21 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ئەمریکا و پەنەما مەشقی هاوبەش بۆ پاراستنی نۆکەندی پەنەما دەکەن
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ پارەی گەنمی ساڵی ڕابردوو جووتیارانی ڕاپەڕین سەردانی بەغدا دەکەن
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تەیف سامی لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە و مووچەی مانگی یەک دەنێرێت
- بزنس
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری من بۆ ئاڤا: لەگەڵ گەیشتنی پارە، بە سێ ڕۆژ مووچە دابەش دەكەین




