ژمارەیەک پەنێلی سۆلار
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی دەستپێشخەریی بانكی ناوەندی، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ دامەزراوە تایبەتمەندەكانی وزەی پاک، دووەم كۆڕبەندی تایبەت بە وزەی پاک ئەنجام دەدات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی سێشەممە 21-1-2025، ژووری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ كۆمەڵەی مەعەن بۆ پاراستنی مرۆڤ و ژینگە و دامەزراوەیەكی دیكەی عێراقی پەیوەست بە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی، دووەم كۆڕبەندی وزەی پاک ئەنجام دەدات، لەپێناو بەهێزكردنی كاری هاوبەش لە سەرجەم سێكتەرەكاندا بۆ بەكارهێنانی وزەی خاوێنی بەردەوام لەشوێنی سەرجەم جۆرەكانی دیكەی وزە كە دەبنە هۆی پیسبوونی ژینگە و زیان بە تەندروستیی مرۆڤ دەگەیەنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی كە وێنەیەكی تایبەت بۆ ئاڤا میدیا نێردراوە، بانگهێشتی سەرجەم خاوەن كۆمپانیا و بزنسمان و پسپۆڕانی بواری بەكارهێنانی وزەی پاک كراوە لە دووەم كۆڕبەندی تایبەت بە وزەی پاک بەشداربن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەنجامدانی كۆڕبەندەكە لەچوارچێوەی پڕۆژەیەكی بانكی ناوەندیی عێراقە كە پاڵپشتی دارایی سەرجەم ئەو پڕۆژە و بەرهەمانە دەكات كە لەبواری كشتوكاڵیدا پشت بە وزەی پاک دەبەستن.
بۆچی گرنگە: پرسی ژینگەپارێزی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتی هەرێمی كوردستانە، لەپێناو پاراستنی تەندروستیی گشتی و ژینگە و سروشتی كوردستان، بەكارهێنانی وزەی پاک وەك شوێنگرەوەی وزەی بەدەستهاتوو لە سووتەمەنییەكان لەچوارچێوەی ئەو پلانە درێژخایەنە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ دووبارە گاڵتە بە بایدن دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان