بەرپرسێکی پەکەکە: بە مەرج ئامادەین ڕۆژئاوایی کوردستان و سووریا جێبهێڵین
- کوردستان
- 17 کانوونی دووەم

چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە سووریا
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، ئەوان ڕازین باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەجێبهێڵن، ئەگەر هەسەدە لە ناوچە کوردییەکان ڕۆڵی بەڕێوەبردن یان بەڕێوەبردنی هاوبەشی هەبێت.
وێنە گەورەکە: لەماوەی کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی تورکیا، چەند جارێک هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاندووە، ڕازین ئەو چەکدارانەی کوردن و خەڵکی دەرەوەی سووریان، ڕۆژئاوای کوردستان بەجێبهێڵن.
لێدوانی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای پەکەکە، بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی وتووە، هەر دەستپێشخەرییەک لە سووریا وابکات ناوچە کوردییەکان لەژێر دەستی هەسەدە بێت یان ڕۆڵێکی هاوبەشیان هەبێت ئامادەن سووریا بەجێبهێڵن.
هۆکارە زانراوەکان: لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێک ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، هەڕەشەی هێرش کردنە سەر ناوچە کوردییەکانی کردووە و هیچ وەڵامێکی دەستپێشخەرییەکانی هەسەدەی نەداوەتەوە. ئەمە لەکاتێکدایە لەماوەی یەک مانگدا ئەوە دووەمجارە بەرپرسانی پەکەکە ئەو ئامادەییە نیشان بدەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 57 خولەک لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت