قەتەر: ڕێککەوتنی نێوان حەماس و ئیسرائیل کاتژمێر 8:30ی بەیانی یەکشەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە
- جیهان
- 2025-01-18

ساتی بۆردوومانکردنی باڵەخانەیەک لە کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە
ئاڤا نیوز
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایدەگەیێنێ، ڕۆژی یەکشەممە کاتژمێر 8:30 بەیانی بە کاتی ناوخۆی غەززە ئاگربەست لەو کەرتە فەلەستینییە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممەی 15ـی 1ـی 2025، دوای 15 مانگ لە شەڕ و کوژرانی زیاتر لە 46 هەزار کەس، ڕێککەوتنی ئاگربەست و ئازادکردنی دیلەکان بە نێوەندگیریی ئەمریکا و میسر و قەتەر لەنێوان حەماس و ئیسرائیل ڕاگەیێنرا، بەپێی مەرجەکانی ئاگربەستەکە لە هەنگاوی یەکەمدا شەش هەفتە شەڕ ڕادەگیرێ و 33 بارمتەی ئیسرائیل کە لەلایەن حەماسەوە بە دیل گیراون، ئازاد دەکرێن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماجد ئەنساری، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە ئێکس ڕایگەیاند، لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا و وڵاتانی نێوەندگیر، ئاگربەستی غەززە لە کاتژمێر 8:30ی بەیانی ڕۆژی یەک شەممە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەنساری لە درێژەی قسەکانیدا ڕوودەکاتە دانیشتوانی غەززە و دەڵێت، "ئامۆژگاریی براکانمان دەکەین کە خۆپارێزی بکەن، وریا بن و چاوەڕوانی ڕێنماییەکانی سەرچاوە فەرمییەکان بن".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەبەرامبەر ئازادکردنی ئەو ژمارە دیلە لەلایەن حەماسەوە، ئیسرائیل 737 بەندکراوی فەلەستینی ئازاد دەکات. بەگوێرەی وەزارەتی دادی ئیسرائیل ڕادەستکردنەوەکە تا کاتژمێر 4ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ناکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
فەرماندەیەکی هەسەدە بۆ پۆستی جێگری وەزیری بەرگریی سووریا دیاری کرا
- ژینگە
- 58 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕکابەرەکەی ئەردۆغان نەخشەڕێگای خۆی بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد دەخاتەڕوو
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئارش؛ ئەو سیخوڕەی لە ناو دڵی ئێراندا کاری بۆ ئیسرائیل کرد
3 کاتژمێر لەمەوپێش

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت






