گۆڤارێكی ئەمریكی لیستی مەترسیدارترین وڵاتانی جیهان بۆ گەشتكردن بڵاودەكاتەوە
- جیهان
- 2025-01-18

گەشتیارێک لە چاوەڕوانی کاتی گەشتکردنی
ئاڤا نیوز
گۆڤاری 'CEOWORLD'ـی ئەمریكی كە گرنكی بە پۆلێنە جیهانییەكان دەدات، لە نوێترین توێژینەوەیدا، ژمارەیەك وڵاتی دەستنیشانكردووە كە بۆ ساڵی 2025 مەترسیدارترینن بۆ گەشتكردن، بەهۆی هەبوونی گرووپی چەكدار و باندی مافیایی تاوانكاری.
مەترسیە پێشبینیکراوەکان: بەگوێرەی پۆلێنی گۆڤارەكە، سۆماڵ بەهەبوونی زیاتر لە 50 گرووپی چەكداری توندڕەو، مەترسیدارترین وڵاتە لەسەر ئاستی جیهان و ئامۆژگاری گەشتیاران دەكات سەردانی ئەو وڵاتە نەكەن، هەریەك لە باشووری سوودان و ئۆكرایناش بەهۆی بەردەوامی جەنگ و كاولكاری، لە ڕیزبەندی دووەم و سێیەمی پۆلێنەكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق هێشتا لە لیستی 10 مەترسیدارترین وڵاتانی جیهاندایە بۆ گەشتكردن و لە ڕیزبەندی نۆیەمە، دوای هەریەك لە وڵاتانی: لیبیا، سوودان، پاكستان، ئەفغانستان و میانمار. تەنانەت لەڕووی مەترسیەوە لە پێش وڵاتانی یەمەن و سووریا و كۆریای باكوور پۆلێن كراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- جیهان
- 8 خولەک لەمەوپێش
لەداڤۆسەوە "دەستەی ئاشتیی" غەززە واژۆ دەکرێت
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە






