
لۆگۆی زانكۆی سەڵاحەدین- هەولێر
ئاڤا نیوز
بەپێی ڕیزبەندییەک و لەسەر بنەمای شەش پێوەری ئەکادیمی زانکۆی سەڵاحەدین-هەولێر بە پێشەنگی زانکۆکانی کوردستان دادەنرێت.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: بەپێی بڵاوکراوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە ڕیزبەندی نێودەوڵەتی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان کە بە (URAP) ناسراوە زانکۆی سەڵاحەدین - هەولێر لەسەر ئاستی زانکۆ حکومییەکان توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەست بهێنێت.
بۆچی گرنگە: ئەو ڕیزبەندییە کە تایبەتە بە ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان و تێیدا زانیاری لەبارەی سێ زانکۆ و پەیمانگەی خوێندنی باڵا کۆکراوەتەوە، لەسەر بنەمای شەش پێوەری ئەکادیمی نمرەی گشتی هەر زانکۆیەک دەرکراوە و بۆ ساڵی (2022-2023) ڕیزبەندییان بۆ کراوە، لەسەر ئاستی عێراق 14 زانکۆ ناویان تۆمارکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕیزبەندی ئەدای ئەکادیمی زانکۆکان (URAP) ڕێکخراوێکی قازانج نەویستە، لە ساڵی 2009 لە پەیمانگەی زانیاریی لە زانکۆی تەکنیکی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دامەزراوە. ئەندامانی تیمی (URAP) توێژەرن لە (METU)، کە خۆبەخشانە وەک خزمەتگوزارییەکی گشتی بەشداری لە تاقیگەی توێژینەوەی (URAP) دەکەن. ئامانجی سەرەکی (URAP) بریتییە لە پەرەپێدانی سیستمێکی ڕیزبەندی بۆ زانکۆ جیهانییەکان لەسەر بنەمای پێوەرەکانی ئەدای ئەکادیميی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای شەش ڕۆژ جەنگ؛ ترەمپ ئاگربەستی نێوان تایلەند و کەمبۆدیای ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید و ڤلادیمێر پووتین کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئەندازیارانی ژیریی دەستکرد بوونە کەسایەتیی ساڵی گۆڤاری تایم
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ گەورەترین کامپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ لە ئاڤا میدیا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

عێراق: ئاستی ئاو لە بەنداوەکان 700 ملیۆن مەتر سێجا زیادی کردووە
11 کانوونی یەکەم

هەزاران ئاوارەی کەرتی غەززە لەناو لافاو ژیان دەگوزەرێنن
11 کانوونی یەکەم

بەپێی ئەو زمانەی قسەی پێ دەکات، دەنگی مرۆڤ دەگۆڕێت
11 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرمایەداران بە سەدان ملیۆن دینار بەشداری کەمپەینی ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤا کامپەینێکی دیکە بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ ڕادەگەیێنێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەوراز گوڵپی لەبەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ جیاواز هاتەخوار





