د. ئەحمەد کەرکووکی داوا دەکات شوێنێکی تایبەت بۆ مەیخواردنەوە بکرێتەوە
- کوردستان
- 2025-01-18

د. ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک
ئاڤا نیوز
ئەندامێکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک پێشنیازی دابینکردنی شوێنێکی تایبەت بە مەیخواردنەوە لەشارەکە دەکات، بۆ ئەوەی سیمای شارستانی بۆ بەشێک لە شەقامەکانی شارەکە بگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: شاری کەرکووک پێنجەم گەورەترین پارێزگای عێراقە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا شوێنێکی تایبەت بۆ کۆکردنەوەی مەخۆرەکانی سنوورەکە نییە، شەوانە لە چەند شەقامێک کۆدەبنەوە و سیمای شارستانی ئەو ناوچەیە تێک دەدەن.
لێدوانی فەرمی: د. ئەحمەد کەرکووکی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند:
- لەڕووی ئاینییەوە مەیخواردنەوە حەرامە، بەڵام ناکرێت ڕێگری بکرێت لە هیچ تاکێکی کۆمەڵگە کە مومارەسەی ئازادییەکانی بکات.
- من پێم باشە لەبری ئەوەی شەوانە مەیخۆرەکان لە جادەی حەولی کۆببنەوە کە ئاکامەکەی نانەوەی کێشە و ڕووداوی هاتووچۆ و پیسکردنی ژینگەیە، وا باشترە ناوەندێک هەبێت لەوێ کۆببنەوە و بەوەش زیاتر لە ژێر چاودێری دەبن.
- بەگوتەی ئەو ئەندامەی پارێزگای کەرکووک تاکی تەندروست پێویستی بەڕێنوێنیکردن و قەناعەتە بۆ دوورکەوتنەوە لەو گوناهە ئەمەش پێویستی بە کار و بەرنامەی چەند ساڵە هەیە، کە دەبێت بەوردی جێبەجێ بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی و ئەردۆغان پرسی تیرۆر تاوتوێ دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کەشناسی: لێزمە باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

هەشت کارگەی پلاستیک و سەدان کارمەند لە بڕیارێکی حکومەت سوودمەند دەبن
12 کاتژمێر لەمەوپێش

ئامارەکانی ڕێکخراوی جیهانی: ژمارەی لە دایکبوونی منداڵان لە نێجیریا زیاترە لە هەموو ئەوروپا
12 شوبات

وەفادارترین گیانلەبەرەکان ئاشکرا کران؛ هەندێکیان لە مرۆڤ دڵسۆزترن
8 شوبات
ئێران شەش ساڵ زیندانیی دیکەی بەسەر نێرگز محەممەد سەپاند
8 شوبات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەرسوومی سەرۆکایەتی بۆ دەستبەکاربوونی پارێزگاری حەسەکە دەرچوو
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی ئازەربایجان لە میونشن کۆبوونەوە






