
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرۆکایەتی دەکات بەشداری لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس دەکات لە سویسرا، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانیش دەڵێت، "نزیکەی 20 وەبەرهێنەر و بازرگانی گەورە یاوەری شاندەکە دەکەن".
وێنە گەورەکە: کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، کۆڕبەندێکی ساڵانەیە و بەشێکی زۆر لە سەرۆک، بەرپرسانی، وڵاتانی جیهان، گەورە بازرگان و وەبەرهێنەران تێیدا بەشداردەبن، هەرێمی کوردستانیش چەند ساڵێکە هاوشێوەی وڵاتانی جیهان لە کۆڕبەندەکەدا بەشداری کارای هەیە و ماڵی کوردستانیش لەماوەی ڕۆژانی کۆڕبەندەکەدا لە داڤۆس دەکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: بەرگەشت ئاکرەیی، گوتەبێژی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ 19-1-2025، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرۆکایەتیی دەکات، بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس دەچێتە سویسرا.
زانیاریی زیاتر: شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سەفین دزەیی سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و نزیکەی 20 وەبەرهێن و بازرگانی گەورەی کوردستان پێکدێت.
ئەمەش بزانە: هەرێمی کوردستان هاوشێوەی وڵاتانی دیکەی بەشدار لە کۆڕبەندەکەدا، 'ماڵی کوردستان'ـی هەیە و بەدرێژایی ڕۆژانی کۆڕبەندەکە لەم ماڵەدا دەیان کۆبوونەوە و دیداری گرنگی سیاسی و ئابووری لەگەڵ سیاسەتمەدار و بارزگان و گەورە وەبەرهێنەرانی جیهان بەڕێوەدەچێت.
خاڵە ئەرێنییەکان: بەشداریکردنی شاندی باڵای هەرێمی کوردستان لەم کۆڕبەندە جیهانییەدا لە ڕووی سیاسیی، دیپلۆماسی و ئابوورییەوە لێکەوتەی کاریگەر و گرنگی دەبێت و لە ساڵانی ڕابردووش چەندین لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنی گرنگ لە پەراوێزی کۆڕبەندەکەدا کراوە.
باکگراوند: نزیکەی 15 ساڵە هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا بەشدارە و دوو ساڵیشە ماڵی کوردستان لە داڤۆس کراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 29 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 47 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن





