
ڕامز جەلال
ئاڤا نیوز
ڕامز جەلال لەسەر پلاتفۆرمی Joy Awards هەمووانی سەرسام كرد، كاتێك خۆی لە كەسایەتی هونەرمەندێكی هیندی شاردبووەوە و ماسكەكەی لابرد.
وێنە گەورەكە: مەراسیمی Joy Awards بەگرنگترین بۆنەی هونەری دادەنرێت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكووری ئەفریقا، كە تێیدا باشترینەكانی ساڵ لە بواری فیلم و دراما خەڵات دەكرێن، ئەمساڵ 25ـەمین كۆپی مەراسیمەكە لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە بەڕێوەچوو و تەواوی ئاهەنگەکەش لە بەشێك لە میدیا بەناوبانگە عەرەبییەكان پەخش كرا.
چی ڕوویدا: ڕامز جەلال ئەكتەری ناوداری میسڕی و پێشكەشكاری بەرنامەی كامێرای شاراوە كە ساڵانە لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز پەخش دەكرێت، سەرەتا لەلایەن ویسام برێدی پێشكەشكاری سەرەكی فێستیڤاڵەكە بە ناوی مۆسیقاژەنی هیندی كۆمار شەوكەوت خان، ناسێندرا كە جلوبەرگ و ماسكی بە ڕیشێكی درێژی سپیەوە پۆشیبوو. دواتر بە كتوپڕی ماسكەكەی لادا و هەموو ئامادەبووانی نمایشەكەی شۆك كرد.
ئەو ڕووداوەی فێستیڤاڵی Joy Awards هەر زوو بووە ترێندی سۆشیال میدیا، بەشێك لە بەكارهێنەرانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان باسیان لەوە كرد ئەو شێوازەی لە ڕامز جەلالیان بەدی كرد ئاماژەن بۆ شێوازی ئەمجارەی پڕۆگرامەكەی لە مانگی ڕەمەزاندا.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی: ئۆپەراسیۆنەکانی ئیسرائیل بەردەوام دەبن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ناوەندێکی گرنگی ئێران بەئامانج دەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد