
ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی ڕووسیا
ئاڤا نیوز
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئامادەیە لەسەر دۆخی ئۆکراینا گفتوگۆ لەگەڵ دۆناڵد ترمپ بکات و هیوای خواست گفتوگۆکان ئاشتی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا بهێنێتە ئاراوە.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ بۆ جاری دووەم دەبێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا و چەندجارێک ئاماژەی بەوەکردووە پەیوەندییەکانی ئەمریکا لەگەڵ ڕووسیا و چین ئاسایی دەکاتەوە، وڵاتانی ئەوروپاش نیگەرانن لە لێدوانەکانی ئەم دواییەی ترەمپ و بە مەترسی بۆ سەر خاکەکانیان دەزانن.
لێدوانی فەرمی: ڤلادیمێر پوتین ڕایگەیاند:
- پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ دەکەم بە بۆنەی دووبارە دەستبەکاربوونەوەی وەک سەرۆکی ئەمریکا.
- ئامادەین بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا سەبارەت بە ململانێکانی ئۆکراینا و ڕووسیا.
- هەر ڕێککەوتنێک بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان، پێویستە ئاشتی هەمیشەیی لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە بەرژەوەندییە ڕەواکانی هەمووان بهێنێتە ئاراوە.
لەلایەکی دیکەوە: دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو:
- "لەگەڵ دەستبەکاربوونم لە پۆستەکەمدا کاردەکەم بۆ نەهێشتنی جەنگی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا".
- "دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرەو ئارامی دەبەم و ڕێگە نادەم جەنگی جیهانی سێیەم هەڵبگیرسێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کاروانێکی دیکەی زیندانییانی داعش دەگوزارێنەوە عێراق
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مەراسیمێکی گەورە بۆ شەهیدانی یەکی شووبات بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ڕاستییەک لەبارەی دەرمانی ADHD ئاشکرا دەبێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە نێپاڵ مەراسیمی خۆشۆردنی پیرۆز ئەنجامدرا
8 کاتژمێر لەمەوپێش

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
لە هێرشێکی چەکداریدا ژمارەیەک پۆلیسی پاکستان کوژران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆنگۆ زیاتر لە 200 کەس بەهۆی داڕمانی کانێک گیانیان لەدەست دا
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیمارک دوای 14 ساڵ باڵیۆزخانەکەی لە سووریا دەکاتەوە
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
تاران کۆبوونەوەی سێقۆڵی لەگەڵ ترەمپ بەدوور دەزانێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بە بەهای 15 ملیار دۆلار چەک بە سعوودیە و ئیسرائیل دەفرۆشێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا و ڕووسیا بەرەو کۆتایی دەچێت






