لەبارەی پێدانی زەوی بە سەربازانی کورد لە ڕیزەکانی سوپای عێراق بڕیاردرا
- عێراق
- 22 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگریی عێراق ڕایگەیاند، ئەو سەربازە کوردانەی کە خەڵکی هەرێمی کوردستانن و لە ڕیزەکانی سوپادان، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق زەوییان پێدەدرێت و لەو مافەیان بێبەش ناکرێن.
چیرۆکی سەرەکی: کۆتایی ساڵی ڕابردوو ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا زەوی بداتە کارمەندانی وەزارەتی بەرگری، لەوانەش سەرباز، ئەفسەر، پلەدار و فەرمانبەران، بڕیاریشیدا وەزارەتی بەرگری خۆی سەرپەرشتی دابەشكردنی پرۆسەکە لە بەغدا و پارێزگاکان بکات.
لێدوانی فەرمی: سابت عەباسی، وەزیری بەرگریی عێراق دوێنێ لەمیانەی پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لەناوچەی بەسمایەی بەغدا ڕایگەیاند:
- لەبارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئێمە ناتوانین لە شوێنی خۆیان زەوییان بۆ تەرخان بکەین، لە پارێزگاکانی هەرێم یاسا و ڕێنمایی هەیە، بۆیە (سەربازە کوردەکان) لە پارێزگاکانی دیکە زەوییان پێدەدرێت لەوانەش بەغدا، ئێستا تاوتوێی بڕیارەکە دەکەین کە زیانمەندبووانی برا و ڕۆڵەکانی کوردمان بگرێتەوە لەو پارێزگایانەی کە ئێمە زەوی زیادەمان هەیە تا لەوێ پێیان بدرێت لەناویشیاندا لە بەغدا، ئامانجی ئێمە و حکومەتەکەشمان ئەوەیە هەموو ئەو عێراقییانەی شایستەن شوێنی شیاوی خۆیان پێبدرێت.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی وەزیری بەرگریی عێراق:
- لە بەغدا 130 هەزار پارچە زەویمان هەیە و لەکاتی دابەشكردنی زەویدا خێزانی شەهیدان و بریندارەکان لەپێشینەن، دواتریش پرۆسەکە لە بەسڕە و نەینەوا و نەجەف و پارێزگاکانی دیکە دەستپێدەکات.
- هەر ئەندامێکی وەزارەتی بەرگری لەدایکبووی بەغدا بێت یان 10 ساڵ بێت لێرە بژی، لە بەغدا زەوی پێدەدرێت.
- بەڵێنیتان پێدەدەم لە ساڵی 2025دا هەموو ئەوانەی بەگوێرەی یاسا، مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە لەهەر پارێزگایەک بن، زەوییان پێدەدرێت.
- بەر لەوەی زەوییەکان دابەش بکەین، دەمانەوێت پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان بۆ زەوییەکان دابین بکەین، بۆیەش گرێبەستمان لەگەڵ کۆمپانیایەک کردووە و لە ئەمڕۆوە دەست بەدروستکردنی ڕێگاوبان و قوتابخانە و پڕۆژەکانی دیکە دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی نوسراوێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق دابەشکردنی زەوی بەسەر ئەندامانی وەزارەتەکە بەم شێوەیە دەبێت:
- ئەوانەی پلەکانیان لیوا، فەریق، فەریقی یەکەم و فەرمانبەرانی پلەکانی سووپەر A و سوپەر B ـیە، 400 مەتر زەوییان پێدەدرێت.
- ئەوانەی پلەکانیان لە نێوان ملازم تا عەمیدە لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی پلەکانیان 1 و 2 و 3ـیە، 300 مەتر زەوییان پێدەدرێت.
- سەربازەکان و ئەو فەرمانبەرانەی پلەکانیان لە چوار بۆ خوارەوەیە، 200 مەتر زەوییان پێدەدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
لە مەرزی تەوێڵە 10 تۆن كاڵەكی خراپبوو گەڕێنرایەوە ئێران
- کوردستان
- 37 خولەک لەمەوپێش
مالیکی وەک نوێنەری شیعەکان سەردانی سەرۆک بارزانی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم

پاشماوەی خۆراک دەکرێت بە سووتەمەنیی فڕۆکە
17 تشرینی دووەم

ماڵپەڕێکی گەشتیاری ئەمریکی هەولێر بە یەکێک لە شارە گەشتیارییە سەرنجڕاکێشەکان دادەنێت
17 تشرینی دووەم

لەگەڵ یەكەم بارانبارین و هاتنی سەرما نرخی قەل و قاز بەرز بوونەوە
17 تشرینی دووەم
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن بۆ ئاڤا: زیاتر لە 130 تانە لەسەر ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن تۆمار کراون






