
تانکەکانی هێزی ئەمریکا لە نزیک بنکەی سەربازیی ئەمریکی عەین ئەسەد لە عێراق - وێنە: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا ڕەتی دەکاتەوە هیچ پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانیان لە عێراق هەبێت و نێردەی ئەو وڵاتەش بۆ هاوپەیمانیی دژی داعش دەڵێت، گفتوگۆی بەردەوام بۆ ڕازیکردنی عێراق هەیە بەمەبەستی پێویستی بەردەوامبوونی هاوپەیمانێتییەکە.
بۆچی گرنگە: بەهۆی گفتوگۆی حکومەتی عێراقەوە بۆ چوونەدەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر بنکەکانی ئەمریکا وەستێنراون.
لێدوانی فەرمی: ئیان مەکاری، نێردەی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش بە کەناڵی حورەی ڕاگەیاندووە، عێراق لە دامەزرێنەرانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە و ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت، ئێستا گفتوگۆی دوو قۆڵی لەگەڵ عێراق هەیە بەمەبەستی دامەزراندنی چوارچێوەیەکی هەمیشەیی بۆ هاوکاریی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات.
زانیاریی زیاتر: بە گشتی دیدگایەکی هاوبەش لە نێوان هەردوولادا هەیە سەبارەت بە پێویستی درێژەدان بە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە داعش، ئێستا هیچ پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە ئەمساڵدا دۆسیەی بریکارەکانی خۆراک بە ئەلیکترۆنی دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە هەولێر شەوانە بە زنجیر کۆڵانێک دادەخەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاککەرانی چین لە ڕێگەی سیستمی مایکرۆسۆفتەوە هێرش دەکەنە سەر دامەزراوەکانی ئەمریکا
1 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکێک هۆشداری دەدات: نەمانی 'هیلال'ـی نینۆکەکان لەوانەیە نیشانەی کێشەی دڵ بێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵەبەڕۆژەی دەشتی بیتوێن بۆ کارگەکانی چەرەسات هەناردە دەکرێت
9 کاتژمێر لەمەوپێش
خواردنی سێو کاریگەری هەیە لەسەر تەندروستیی دڵ
12 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق بەهەمان کارنامەی دانیشتنەکەی شەممە کۆ دەبێتەوە
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق بەشێکی زۆری پەرلەمانتاران سزا دەدات
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
بە فەرمی داوای پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای دەستەی حەشدی شەعبی لە پەرلەمان دەکرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی مانگی هەشتی خانەنشینانی عێراق دابەش دەکرێت