
بەنداوی دهۆک کە یەکێکە لە چوار بەنداوە گەورەکەی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردووی ئەم کاتانە کەمتر لە 1%ـی بڕی باران باریوە، ئەمەش کاردەکاتە سەر ئاستی ئاو لە بەنداوی دهۆک و ڕێژەیەکی لێ دادەبەزێت، ئەم کاریگەریەش دوای دەستپێکردنی وەرزی کۆگاکردنی ئاو بەدیار دەکەوێت.
وێنە گەورەکە: بەنداوی دهۆک یەکێکە لە چوار بەنداوە گەورەکەی هەرێمی کوردستان و توانای گلدانەوەی 52 ملیۆن مەتر سێجا ئاوی هەیە، کاریگەریی گەورەی لەسەر دابینکردنی ئاسایشی ئاو بۆ هەرێمی کوردستان و بووژانەوەی زیاتری کەرتی کشتوکاڵی و سامانی ئاژەڵ هەیە.
لێدوانی فەرمی: فەرهاد محەممەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکانی دهۆک بە ئاڤای گوت، "ئەمساڵ 35 ملم باران باریوە، لە کاتێکدا ساڵی ڕابردوو لەم کاتانە 350 ملم باریبوو، ئەگەر بارانی دیکە نەبارێت کاریگەری لەسەر ئاستی ئاوی بەنداوەکە دەبێت".
ئەمەش بزانە: وەرزی کۆگاکردنی ئاو لە بەنداوەکان لە کۆتایی زستان دەستپێدەکات، لە ئێستا دوو ئەوەندەی ساڵی ڕابردوو ئاو لە بەنداوی دهۆک کۆگاکراوە، کەمی بڕی بارانبارین کاریگەری ڕاستەوخۆی لێدەکات، چونکە ئەو بەنداوە پشت بە باران دەبەستێت بۆ کۆگاکردنی ئاو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- ژینگە
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی دیکەی بارانبارین دەستپێدەکات
- ژینگە
- 31 کانوونی دووەم
شەپۆلێکی نوێی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە






