سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و ئەسعەد شەیبانی لە داڤۆس
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لە داڤۆس لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا کۆبووەوە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی پاراستنیی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و لەنێویشیاندا گەلی کورد. هەروەها شەیبانی مەسرور بارزانی بۆ دیمەشق بانگهێشت کرد.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرکردایەتیی سیاسیی هەرێمی کوردستان هەوڵەکانییان چڕکردووەتەوە کە کورد لە سووریای نوێ مافەکانییان پارێزراوبێت، لەم چوارچێوەیەشدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە داڤۆس کۆبووەوە و بابەتی کوردانی سووریا و پاراستنی مافەکانیان تەوەری سەرەکیی گفتوگۆی نێوانیان بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەسعەد شەیبانی کورتەیەکی دەربارەی بارودۆخی نوێی سووریا و هەوڵەکانی ئیدارەی نوێ بۆ گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان بۆ هاووڵاتییانی وڵاتەکەی خستووەتەڕوو، لەبارەی کوردانی سووریاش ڕایگەیاندووە: کورد خوشک و برای ئێمەن و پێکهاتەیەکی گرنگ و ڕەسەنی سووریان، دڵنیایی دەدەین مافەکانیان پارێزراو دەبێت.
مەسرور بارزانیشی بۆ دیمەشق بانگهێشت کردووە و گوتوویەتی: "هیوادارین لە ئایندەیەکی نزیکدا لە شام بتبینین".
بۆچوونی بەرامبەر: مەسرور بارزانی دووپاتی کردووەتەوە: پاراستنی ئاشتیی و ئارامیی سووریا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و لەمبارەیەوە ئامادەین بۆ پێشکەشکردنی هەموو پشتگیریی و هاوکارییەکی پێویست بۆ خوشک و برایانمان لە سووریا.
ئەمەش بزانە: لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ نزیککردنەوەی لایەنە کوردییەکان و پاراستنی ئاسایش و ئارامیی سووریا بەرز نرخێنرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا پشتیوانی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و حکومەتی سووریا دەکات
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمان ڕۆژی یەکشەممەی دیاریکرد بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کچێکی تووشبوو بە ئۆتیزم لە قوشتەپە لە ژووێکی داخراو ڕزگار کرا
29 کانوونی دووەم

سوورییەکان بۆ کارەبا پشت بە وزەی خۆر دەبەستن
29 کانوونی دووەم
تیپی هونەرە میللییەکانی دهۆک بە نوێنەرایەتیی كوردستان بەشداریی فێستیڤاڵێكی نێودەوڵەتی دەكات
29 کانوونی دووەم

پلاستیک زیانە تەندروستییەکان دوو هێندە دەکات
29 کانوونی دووەم

عێراق پێنجەم زیانلێکەوتووترین وڵاتە بەهۆی کەشوهەواوە
29 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: سەرۆکی فەرەنسا گرەنتی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکەی پێدام
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە ڕێککەوتنی نێوان هەسەدە و دیمەشق دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
تەرمی ئەحمەد کەرکووکی گەیشتەوە و لە دهۆک بە گوڵ پێشوازی لێ کرا
- کوردستان
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ پاڵپشتی ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێوەچوو





