
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
لەبارەی پێشیازێکی بەغدا دەربارەی پرۆژەیاسای بودجە و هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، "بە پێشنیازەکە تووشی شۆک بووین."
وێنە گەورەکە: دوای چەندین کۆبوونەوە و هەوڵ و ماندووبوون بۆ ئەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانەوە هەموار بکرێتەوە و هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەست پێ بکاتەوە، هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم و دووەمیشی بۆ کرا و لەنێوان هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنیش هەبوو، بەڵام لە دوایین ساتەکاندا دەنگی لەسەر نەدرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا، حکومەتى عێراق پێشنیازێکی نوێی کردووە، دەبێت هەرێمی کوردستان سەرجەم داهاتی فرۆشی نەوت و گاز و بەرهەمە نەوتییەکان، چ لە ناوخۆ و چ لە دەرەوە، بەتەواوی ڕادەستی خەزێنەی گشتیی عێراق بکات.
لێدوانی فەرمی: لەمبارەیەوە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بە ئاژانسی بلومبێرگی ئەمریکی ڕاگەیاندووە، حکومەتی هەرێمی کوردستان شۆک بووە بەوەی پەرلەمانی عێراق دەنگدانی لەسەر هەمواکردنەوەی یاسای بودجە و تێچووەکانی بەرهەمهێنان بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دواخستووە. ئەگەریشی هەیە بەربەستی نوێ بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە هەناردەی نەوت دروست بکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەڵمانیا دەسەڵات بە پۆلیس دەدات درۆن بخەنە خوارەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکێکی کاریگەر؛ مردنی کچێک لە سەقز ژیانی دایک و باوکی گۆڕیوە بۆ تراژیدیا
8 تشرینی یەکەم
ئاڤا میدیا خەڵاتی دیجیدەی نێودەوڵەتی لە نیویۆرک دەباتەوە
8 تشرینی یەکەم
بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر وردەکاریی کۆبوونەوەی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع ئاشکرا دەکات
7 تشرینی یەکەم
شاخەوانێکی کورد بەسەر لووتکەی شاخی پیرۆ سەردەکەوێت
7 تشرینی یەکەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرش دەکرێتە سەر کانێکی زێڕ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پاڵەوانیێتیی کوردستان بۆ جوانترین ئەسپ لە هەولێر بەڕێوەدەچێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كار بۆ قەدەغەکردنی یارییەکی ئەلیکترۆنی لە کوردستان دەکرێت