
فرۆشتنی چەک لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی داتاكانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بەهای فرۆشتنی چەكی ئەمریكی لە ساڵی 2024ـدا، زیاتر لە 318 ملیار دۆلار بووە، ئەوەش بەرزترین ئاستی تۆماركراوە لە مێژووی ئەو وڵاتە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، فرۆشتنی چەك و كەلوپەلی سەربازی لە ساڵی پاردا بەڕێژەی 29% زیادیكردووە و بەهاكەی گەیشتووەتە 318 ملیار دۆلار.
زانیاریی زیاتر: لە ساڵی 2024ـدا، کۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی چەك لە ئەمریکا، بە بەهای 23 ملیار دۆلار فڕۆکەی جەنگی ئێف-16 و بەرنامەکانی نوێکردنەوەیان بە تورکیا فرۆشتووە، هاوكات بە بەهای 18 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار فڕۆکەی جەنگی ئێف-15ـەیان بە ئیسرائیل فرۆشتووە.
ژمارەكان وادەڵێن: فرۆشتنی راستەوخۆی چەک لەلایەن کۆمپانیا ئەمریکییەکانەوە لە ساڵێکدا لە 157 ملیار دۆلارەوە بۆ 200 ملیار دۆلار بەرز بووەتەوە، هەروەها فرۆشتنی چەک لەڕێگەی حکومەتی ئەمریکاوە لە 80 ملیار دۆلارەوە بۆ 118 ملیار دۆلار بەرزبووەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
هاوسەرۆکی پەیەدە بۆ ئاڤا: هیچ سازشێک بۆ سووریا ناکەین
- عێراق
- 37 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا ڕاگرتنی ڤیزای تیروپشکی (گرین کارد) دووبارە درێژ دەکاتەوە
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دامەزراندنی "دەستەی ئاشتی" غەززەی واژۆ کرد
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە






