
دیمەنی لۆگۆی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرێک لەکاتی ژماردنی پارە، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا لیستی مووچە و خانەنشینان ئامادە دەکرێن، دواتر شاندی کوردستان دەچێتە بەغدا و ڕێککەوتنێکی نوێ لەبارەی مووچە و شایستە داراییەکان دەکەن
وێنە گەورەکە: کۆبوونەوەی هەردوو تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی عێراق و بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینی عێراق لەگەڵ تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان و یەکە ژمێریارییەکانی سەرجەم وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی کوردستان بەردەوامە، ئەمڕۆش دانیشتن و کۆبوونەوەیان بەردەوام دەبێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: هەردوو تیمەکە یاخود شاندەکەی عێراق لە ڕۆژانی ڕابردوودا سەردانی وەزارەتی دارایی کوردستان و یەکەی ژمێرکاری کوردستانیان کردووە، بە بەشداری شاندی باڵای کوردستان و وەزارەتی داراییش کۆبوونەوەیەکیان کردووە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی و یەکەی ژمێرکاری وەزارەتەکانیش بەردەوام لەسەر خەتن، بە ئامانجی چوار شت، ئەمانیش:-
یەکەم: ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی یەک بە شێوازی ئەلیکترۆنی و سیستەمی پەیرۆڵ، کە دەبێتە بنەما بۆ سەرجەم مانگەکانی ئەمساڵ.
دووەم: ئامادەکردنی لیستی خانەنشینانی نوێ کە 37 هەزار فەرمانبەر دەگرێتەوە و ئەم مانگە خانەنشین دەبن.
سێیەم: ئامادەکردنی لیستی خانەنشینانی ئەمساڵ کە ڕۆژی 31-12-2024 خانەنشین دەبن، واتە کۆتایی ئەمساڵ و ئەم لیستە بە جیاواز ئامادە دەکرێت.
چوارەم: ئامادەکردنی تەرازووی پێداچوونەوە (میزان موراجەعە)ی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو کە خەرجییەکانی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەت لەخۆدەگرێت.
لەلایەکی دیکەوە: جگە لەم چوار خاڵە داواکارییەکی دیکەش هەیە، ناوی ئەو خانەنشینانە لە لیستی مووچەی گشتی خانەنشینان دەربهێنرێت کە ژمارەی کەسی بێهاوتا واتە یو پی ئێنیان نەکردووە.
ئەوەش بزانە: بڕیار بوو ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هەموو لیستەکان و داواکارییەکانی بەغدا ئامادە بکرێن و ئەمڕۆ یەکشەممە شاندی کوردستان بچێتەوە بەغدا و کۆبوونەوە لەگەڵ تەیف سامی بکەن، بڕیار لەبارەی خەرجکردنی مووچە بدەن و ئەم بابەتە ببڕێتەوە، بەڵام ئاڤا زانیویەتی بەهۆی داواکارییە زۆرەکانی بەغدا نەتوانراوە هەموو شتێک ئامادە بکرێت و چوونی شاندەکە دواکەوتووە.
قووڵتر: ئاڤا زانیویەتی لە 48 کاتژمێری داهاتوودا سەرجەم لیست و داواکارییەکان ئامادە دەکرێن، ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شاندی کوردستان بۆ دووەمجار دەچێتەوە بەغدا، گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنێکی نوێ دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 خولەک لەمەوپێش
فەزڵ شاكر دادگایی دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەیشتنی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ ئاکرێ دوادەکەوێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئێران یاسایەک بۆ ئەو پیاوانەی لە هاوسەرەکانیان جیا دەبنەوە دەردەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش

شەشەم فێستیڤاڵی پایزەی کەلار کرایەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ نمایشی ئۆرکێسترای موزیكی كوردی - جیهانی
10 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ یەکەم بارانی پاییز سرووشتی بیارەی جوانتر کردووە
17 تشرینی دووەم

ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پاڵپشتی بۆ هاندەرانی یانەی زاخۆ ڕادەگەیێنێت
17 تشرینی دووەم
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
مووچەی پێشمەرگەی یەکەکانی 70 و 80 زیاد دەکرێت
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ناردنی مووچەی مانگی 9 دوو ڕۆژ دوادەکەوێت
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
بەشێکی دیکەی پارەی گەنمی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان دەنێردرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی هۆکاری کەمبوونەوەی بەرهەمی نەوتی کوردستان ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی 11ـی ڕاگەیاند




