
بینای وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی یەکگرتوو، لە هەرێمی کوردستان 300 مامۆستای ئایینیی خانەنشین دەکرێن، وەزارەتی ئەوقافیش دەڵێت، پلانیان هەیە بە مامۆستایی ئایینیی خۆبەش شوێنیان پڕ بکەنەوە.
وێنە گەورەکە: پێشتر بەپێی یاسا، مامۆستایانی ئایینی تا تەمەنی 70 ساڵی خانەنشین نەدەکران، بەڵام کە بڕیاردرا یاسای خانەنشینی یەکخراو لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، ئیدی تەمەنی خانەنشینی مامۆستایانی ئایینیش وەک فەرمانبەرانی لێهات، واتە لە تەمەنی 60 ساڵی خانەنشین دەبن، بەو پێیەش 10 تەمەن لە مامۆستایانی ئایینی بەسەر یەکەوە خانەنشین دەبن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند،: لە هەرێمی کوردستان دوو هەزار و 700 مامۆستای ئایینیی هەیە، لەو ژمارەیە زیاتر لە 300 مامۆستای ئایینیی لە هەموو هەرێمی کوردستان خانەنشین دەبن، تەنیا لە سنووری هەولێر 59 مامۆستا خانەنشین دەبن.
چارەسەرەکان: بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو مامۆستا ئایینییانە، وەزارەتی ئەوقاف هەزار و 500 مامۆستای ئاینی خۆبەخشیان هەیە کە هەریەک لەو مامۆستایانە مانگانە 250 هەزار دیناریان پێ دەدرێت، ئەوان دەبنە شوێنگرەوەی ئەو مامۆستا ئایینیانەی خانەنشین دەبن.
ئەمەش بزانە: لە هەرێمی کوردستان، شەش هەزار و 100 مزگەوت هەیە، لەو ژمارەیە سێ هەزار و 800 مزگەوت وتاری ڕۆژانی هەینی لێ دەخوێندرێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە مەرزی كێلێ شۆفێرێک 17 کەس لەناو بەفر ڕزگار دەکات
- عێراق
- 35 خولەک لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری نارد بۆ بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە مەرزی كێلێ شۆفێرێک 17 کەس لەناو بەفر ڕزگار دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات




