
ئاڤا نیوز
لە زانکۆی سەڵاحەدین 396 فەرمانبەر و مامۆستا خانەنشین دەبن، لەو ناوانەی دەست ئاڤا میدیا کەوتوون، ناوی د.فەرهاد پیرباڵ هەیە کە خانەنشین دەبێت.
وێنە گەورەکە: بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق، ئەمساڵ ئەوانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵ خانەنشین دەبن، ئەوانەشی پلەی پڕۆفیسیۆر و پڕۆفیسۆری یاریدەدەریان هەیە لە تەمەنی 63 ساڵی خانەنشین دەبن.
لێدوانی فەرمی: د.فەرهاد پیرباڵ، نووسەر و مامۆستای زانکۆ بە ئاڤا میدیای وت: "هەواڵی خانەنشین بوونم لە ئێوە زانیوە، هەر بڕیارێک حکومەتی هەرێمی کوردستان بیدات بۆ ڕێکخستنەوەی کارگێڕی پێیەوە پابەند دەبم".
داواکاریی تایبەت: د.فەرهاد پیرباڵ تەنیا یەک داواکاری هەیە و دەڵێت: بەشی فەرەنسی لە کۆلیژی ئاداب پێویستیان بە مامۆستا هەیە، داوا دەکەم چەند ساڵێک خزمەتی ڕاژەکەم بۆ درێژبکەنەوە و لەوێ وانە بڵێمەوە، چونکە کونسوڵخانەی فەرەنسا هەموو هاوکارییەکی لەسەر ئەو بەشە بڕیوە و مامۆستایان کەم بووەتەوە.
ئەمەش بزانە: بڕیارە سبەی چوارشەممە زانکۆی سەڵاحەدین لە سەنتەری ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی زانکۆ، لە مەراسیمێک سوپاس و پێزانین بەوانە ببەخشێت کە لەم زانکۆیە خانەنشین دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: د.فەرهاد پیرباڵ، نووسەری هەرە دیاری کوردستانە، لە بوارەکانی ئەدەب، فەلسەفە، زمان و هونەر دەیان بەرهەمی هەیە. لە دایکبووی 20ـی ئابی 1961 لە شاری هەولێرە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە مەرزی كێلێ شۆفێرێک 17 کەس لەناو بەفر ڕزگار دەکات
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
لەتیف ڕەشید فەرمانگەیەک بۆ سەرۆکایەتیی کۆمار زیاد دەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دارایی کوردستان 120 ملیار دیناری نارد بۆ بەغدا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
لە مەرزی كێلێ شۆفێرێک 17 کەس لەناو بەفر ڕزگار دەکات
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
دزێک لە سنووری هەولێر خەوی لە چاوی جووتیاران زڕاندووە
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
بە ناوی دۆلاری لیبییەوە فێڵ لە هاووڵاتیان دەکرێت و پۆلیس هۆشداریی دەدات





