ئاڤا نیوز
هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا هونەرمەندی ناوداری کورد، لە ڕێگەی ئاڤاوە پەیامێک بۆ هەوادارانی دەنێرێت و دەڵێت، "لە ئایندەیەکی نزیکدا لە هەولێر کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبێت".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ سێشەممە، 28ـی 1ـی 2025، هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا لە بەغدا بەشداری لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتی وزە کرد، کۆنفرانسەکە بابەتێکی ئابوورییە و هیچ پەیوەندی بە هونەرەوە نییە و زەکەریا عەبدوڵڵا وەک بزنسمانێک بەشداریکردووە.
لێدوانی فەرمی: لە وەڵامی پرسیارێکی دەروون مەلا ناجی پەیامنێری ئاڤا، دەربارەی چاوەڕوانی هەوادارانی کە داوا دەکەن دووبارە بە بەرهەمی نوێوە بگەڕێتەوە، زەکەریا عەبدوڵڵا وتی، "لێرە نا لە هەولێر، با بگەڕێمەوە لەوێ قسە دەکەم، کارێکی نوێ دەکەم و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانیم دەبێت".
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەم قسەیە ئەوەندەی دیکە چاوەڕوانییەکانی زیاتر کردووە، ئێستا چاوەڕوانییەکان بۆ ئەوەن لەو کۆنگرەیەدا زەکەریا چی دەڵێت؟ مژدە بە هەوادارەکانی دەدات کە جارێکی دیکە بە ئاوازێکی نوێوە گوێیان لە بەرهەمی نوێی دەبێت، یان باسی کار و پڕۆژە بازرگانییەکانی دەکات؟
باکگراوند: هونەرمەند زەکەریا عەبدوڵڵا 15 ساڵە هیچ بەرهەمێکی نوێی هونەری بڵاونەکردووەتەوە، دوایین بەرهەمی ساڵی 2010 بوو کە ئەلبوومێکی بڵاوکردەوە بە ناوی 'لاپەڕەی سپی'، دوایین دەرکەوتنیشی ساڵی 2017 بوو لە یاریگای فەرەنسۆ هەریری لە کەرنەڤاڵی گەورەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا چەند گۆرانییەکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- کولتوور
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
نەجمەدین غوڵامی: دەبێت کورد پشت بەخۆی ببەستێت
- کولتوور
- 19 کانوونی دووەم
مۆزەخانەیەک بۆ هەوادارانی سامورایی دەکرێتەوە
- کولتوور
- 18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت



