میدیای ئیسرائیلی: ترەمپ بەنیازە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنێتەوە، تێلئەڤیڤ نیگەرانە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 29 کانوونی دووەم

کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان: سەرچاوە: جەزیرە
ئاڤا نیوز
دۆناڵد ترەمپ خواستی خۆی بۆ کشانەوەی هەزاران سەربازی ئەمریکا لە سووریا بە ئیسرائیل دەگەیێنێت، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش نیگەرانن و پێیانوایە کاریگەریی نەرێنی لەسەر هەسەدە و هێزە کوردییەکان دەبێت.
بڵاوکراوەی ڕۆژنامەوانی: دەستەی پەخشی ئیسرائیل شەوی ڕابردوو لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاوی کردووە، بەرپرسانی کۆشکی سپی خواستی دۆناڵد ترەمپیان گەیاندووەتە ئیسرائیل بۆ کشانەوەی سەربازەکانی ئەمریکا لە سووریا.
وەک دەستەکە بڵاوی کردووەتەوە؛ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، لە ئیسرائیل نیگەرانییەکی زۆری لێ دەکەوێتەوە و پێشبینی دەکرێت ئەم هەنگاوە کاریگەری لەسەر هێزە کوردییەکان لە سووریا هەبێت.
بۆچوونی بەرامبەر: بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا - پێنتاگۆن دەڵێت، هێزەکانیان پابەندن بە تێکشکاندنی داعش و بەردەوام بوون لە پاڵپشتیکردنی هەسەدە و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: مێژوویی پەیوەندی ئەمریکا و ڕۆژئاوای کوردستان بۆ سەرەتای شەڕی داعش دەگەڕێتەوە:
. هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدە کە لەلایەن کوردەوە سەرکردایەتی دەکرێن و مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکەیە، تاکە هاوپەیمانی ئەمریکا و هێزەکانی هاوپەیمانانن لە سووریا.
. ئەمریکا لە ڕۆژئاوای کوردستان و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە کە دەکاتە باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا، 11 بنکەى سەرەکى و چەند بنکەیەکى لاوەکی هەیە، زیاتر لە دوو هەزار سەربازی ئەمریکیش بە چەکی قورسەوە لەو بنکانە جێگیر کراون.
. دوایین کاروان کە لە کەرەستەى لۆجستى و سەربازی و چەکى پێشکەوتوو پێکدەهات، سێ ڕۆژ پێش ئێستا بە فڕۆکەیەکی بارهەڵگر گەیێنرایە ڕۆژئاوای کوردستان.
. دوای ڕووخانی حکومەتی بەشار ئەسەد ئەمریکا و تورکیا هەوڵ دەدەن هاوکارییەکان بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی سووریا لەم قۆناغەدا بەرزبکەنەوە، ئەمەش بە ڕێگریکردن لە سەرهەڵدانی هەر هەڕەشەیەکی ئەمنی.
باکگراوند: ئیسرائیل چەندجارێک پشتیوانی مەعنەوی و دیپلۆماسی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان دەربڕیوە:
. دوایینیان سەرەتای ئەم مانگە بوو، میدیای نزیک لە بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بڵاویکردەوە، جەدعون ساعر، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لەڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆسەر کردووە و، "گەرەنتی ئەرێنی" پێداوە کە لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتان داوای کردووە مافەکانی کورد و پێکهاتەکانی دیکە لە سووریا بپارێزرێن و هێرشی گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هەسەدە بووەستێت.
. پێشتریش ڕایگەیاندبوو: کورد خەڵکێکی لایەنگری ڕۆژئاوا و دۆستن، پێویستە پشتیوانییان لێ بکەین.
. لە بەرامبەردا چەند ڕۆژێک پێش ئێستا مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لە دیدارێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:“ بەم دواییە بەرپرسانی ئیسرائیل و وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل پەیام و لێدوانیان بۆ پشتگیرکردن لە ئێمە هەبوو، بێگومان ئەوە شتێکی ڕاست و لەجێی خۆیدا بوو. پێزانینمان بۆیان هەیە."
ئەمەش بزانە: دۆناڵد ترەمپ لە ساڵی 2018 لە خولی یەکەمیدا هەوڵی کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی لە سووریا دا، ئەمەش وای کرد جیم ماتیس، وەزیری ئەوکاتی بەرگریی ئەمریکا دەست لەکار بکێشێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 44 خولەک لەمەوپێش
چیرۆکی 55 ساڵ پێکەوەبوون و خۆشەویستی
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: دەرفەت هەیە پووتین ببینم
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڤایا: پشتگیریی لە عێراقێكی بێ میلیشیا دەکەین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

زانایەکی دۆزەرەوەی دی ئێن ئەی کۆچی دوایی کرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 تشرینی دووەم

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
6 تشرینی دووەم

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم
- ڕاپۆرت
- 5 تشرینی دووەم
موسڵمانێک بووە سەرۆکی شارەوانی نیویۆرک
- ڕاپۆرت
- 2 تشرینی دووەم
چین: دەبێت قاپی برنجی وزە لە دەستی خۆماندا بێت





