وەزارەتی پێشمەرگە: پێنتاگۆن پێشمەرگە وەک هاوبەشێکی ستراتیژی ئەمریکا ناودەبات
- کوردستان
- 2024-03-03

وێنەی كۆبوونەوەكە: وەزارەتی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) هێزی پێشمەرگەی وەک هاوبەشی ستراتیژی ئەمریکا ناوبرد و قوربانیدانی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆر بەرز نرخاند.
وێنە گەورەکە: سەرۆكوەزیران بارزانی حەوت ڕۆژە لە ئەمریكایە، چەندین دیداری گرنگی کردووە و لە کۆشکی سپی، وەزارەتی دەرەوە، پێنتاگۆن و وەزارەتی گەنجینە پێشوازی لێکراوە، لە پێنتاگۆن لای سەرۆکوەزیران و شاندی یاوەری بە گرنگییەوە باسی قوربانیدانی پێشمەرگە کراوە.
بۆچی گرنگە: پێنتاگۆن سێیەم گەورە دامەزراوەی ئەمریکایە، کە بڕیار و سیاسەتەکانی لە جیهاندا کاریگەرییان هەیە، هەروەها ئەمریکا وەک هاوبەش و هاوپەیمانێکی متمانە پێکراوی خۆی، سەیری کوردستان و هێزی پێشمەرگەی کردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە: لە کۆبوونەوەکەیدا لەگەڵ سەرۆكوەزیران بارزانی، ساشا بەیکەر، بریکاری وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، جەختی لە پاڵپشتی ئەمریکا بۆ کوردستانی بەهێز کرایەوە، هێزی پێشمەرگەشی وەک هاوبەشی ستراتیژی ئەمریکا ناوبرد و قوربانیدانی پێشمەرگەی لە شەڕی تیرۆر بەرز نرخاندووە.
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






