
وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان. فۆتۆ: سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
زیندانییەکی سیاسیی کە لە وەجبەکانی نۆ بۆ 15 دانراوە، وەکو هەزاران کەسی دیکە لە هیچ مافێکی سوودمەند نەبووە. داوا دەکات ئاڤا بەدواداچوونی بۆ بکات.
لێدوانی فەرمی: سەعدی ئەحمەد، زیندانییە سیاسییەکەیە و بە ئاڤای وت: ئەو فۆرمەم پڕکردەوە کە بۆ نوێکردنەوەی خزمەتە، بەڵام لە بەڕێوەبەرایەتیی زیندانییە سیاسییەکان پێیان وتم، بەگوێرەی نووسراوەکەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران تۆ ناگرێتەوە، تا ئێستا لە هیچ مافێکی زیندانی سیاسیی سوودمەند نەبووم.
هۆکارە زانراوەکان: هۆکاری سوودمەندنەبوونی ئەو زیندانە سیاسییە بۆ نووسراوێکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران دەگەڕێتەوە، ئەویش دوای ئەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بڕیاری 191ی بۆ نوێکردنەوەی خزمەتی کەسانی پلە یەک و پلە دووی شەهید و زیندانی سیاسی دەرکرد، دواتر نووسراوێکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە تەنیشت بڕیارەکەوە دەرکرا، کە دەڵێ ئەوانەی مینحەیان نییە ئەو بڕیارە نایانگرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد ڕەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزارییەکانی کەسوکاری شەهیدان و زیندانیانی سیاسی لە وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوان، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- بەگوێرەی بڕیاری 191ی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە بڕگەی یەکەم و دووەم باسی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی کراوە، بەڵام دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران نووسراوێکی بۆ ناردووین باس لەوە دەکات کە تەنیا ئەو زیندانییە سیاسییانەی مینحەیان هەیە بڕیارەکە دەیانگرێتەوە.
- وەجبەی نۆ بۆ 15 مینحەیان بۆ نەبەسراوە، ئەمەش وایکردووە ئەو وەجبانە لە زۆرێک لە مافەکان بێبەش بن.
- تاوەکو نووسراوەکەی دیوان هەڵنەوەشێتەوە، ئەو زیندانییە سیاسییە هیچی بۆ ناکرێت.
- ڕۆژی 28-1-٢2025، نووسراوێکیان بۆ هەڵوەشاندنەوەی نووسراوەکەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە و ئاراستەیان کردوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەجبەی 9 تاوەکو 15ی گیراوان و زیندانیانی سیاسی پەسەند کراون و دادوەریان بینیوە و ڕێکارەکانیان تەواو کراوە، هەروەها سەرجەم ڕێکارە یاسایی و ژمێریارییەکانیان تەواو بووە، بەهۆی قەیرانی داراییەوە مووچەی مانگانەیان بۆ نەبەستراوە.
ئەمەش بزانە: ئەگەر ئەو بڕیارەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران هەڵبووەشێتەوە، بەبێ بەستنی مینحەش دەتوانن لە هەندێک ماف سوودمەند بن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






