
ترەمپ و بایدن- وێنە: گێتی
ئاڤا نیوز
ئەنجامەكانی ڕاپرسییەک كە لەلایەن ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز و كۆلێژی سیێناوە كراوە، دەریدەخەن كە خۆشویستراویی ترەمپ بە 4% لە پێشەوەی بایدنە.
ڕاپرسییەكە چی دەڵێت: بەگوێرەی ڕاپرسییەكە 48% بەشداربووان دەنگ بە ترەمپ و 44% دەنگ بە بایدن دەدەن. ژمارەیەكیش لە بەشداربووان لەو باوەڕەدان كە نیكی هایلی، ڕكابەری ترەمپ لە ناوخۆی كۆمارییەكان، شایستەی دەنگ پێدانە و ئەگەر ئەو لە بری ترەمپ ببێتە بەربژێری كۆتایی ئەوا 46% دەنگ بە هایلی دەدەن و 37% دەنگ بە بایدن دەدەن.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی ڕاپرسییەكە هۆكاری پاشەكشەی بایدن لە ناو دەنگدەرانیدا بۆ زۆری تەمەن و خراپیی هەڵوێستی سەبارەت بە پرسی كۆچبەران و شەڕی غەززە دەگەڕێتەوە.
ئەمەش بزانە: ئەم ڕاپرسییە لە نێوان ڕۆژانی 25 تا 28ی شوباتی 2024، لە نێوان 980 كەسدا لە سەر ئاستی تەواوی ئەمریكا و لە ڕێگەی پەیوەندیی تەلەفۆنییەوە ئەنجام دراوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەمڕۆ چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ یەکلاکردنەوەی پۆستە باڵاکان کۆدەبێتەوە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
لە عەلوەکەی سلێمانی دەست بەسەر بڕێکی زۆر سەوزە و میوەی خراپبوو گیرا
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

کۆمپانیایەکی کۆری بە هەڵە 40 ملیار دۆلاری دراوی ئەلیکترۆنی بۆ بەکارهێنەرانی ناردووە
1 کاتژمێر لەمەوپێش

زانیاریی نوێ ئاشکرابوو؛ ئەسەد لەکاتی ڕاکردن چی بە شۆفێرەکەی وتووە و پووتین چۆن بێهیوای کردووە؟
12 کاتژمێر لەمەوپێش

لە گوندێکی ئیتاڵیا جەنگ لە دژی وێنەی سێڵفی ڕادەگەیێنرێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

پیسبوونی دیجلە مەترسیی شێرپەنجە بۆ سەر ملیۆنان هاووڵاتی دروست دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ورچە جەمسەرییەکانی سڤالبارد سەرەڕای توانەوەی سەهۆڵ قەڵەوتر بوون
7 شوبات
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
نەتەنیاهۆ سەبارەت بە ئێران شەش داواکاری لە ئەمریکا هەیە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
زێلێنسکی هەوڵێکی ئەمریکا لەبارەی جەنگی وڵاتەکەی و ڕووسیا ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆڕی پزیشکانیی سوودان: لە هێرشێکی هێزەکانی پشتیوانی خێرادا 24 کەس کوژران
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دوو فڕۆکەخانەی پۆڵەندا داخران





