
پێشڕەوی سوپای ئیسرائیل لە سووریا، وێنە: bbc
ئاڤا نیوز
بۆ یەکەمجار دوای کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە سووریا هێرش کرایە سەر سوپای ئیسرائیل لە بەرزاییەکانی جۆلان.
ئەوەی ڕوویداوە: ڕۆژی 31-1-2025 لە ناوچەی قونەیتەرەی نزیک بەرزاییەکانی جۆلان هێرش کرایە سەر هێزەکانی سوپای ئیسرائیل، ئەمەش یەکەم هێرشە دوای هاتنە ناوەوەی زیاتری ئیسرائیل بۆ ناو خاکی سووریا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سوپای ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە و سەربازەکانمان سەلامەتن، وەڵامی هێرشەکە دراوەتەوە و دوو کەسیشمان دەستگیرکردووە لە ناوچەی هێرشەکەوە.
زانیاریی زیاتر: دەسەڵاتی نوێی سووریا و چەند وڵاتێکی دیکە داوای کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل دەکەن لەو ناوچانەی دەستی بەسەردا گرتووە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش پێشڕەویی سوپای ئیسرائیل بۆ نێو خاکی سووریا بە پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە قەڵەم دا.
ئەمەش بزانە: سوپای ئیسرائیل چەند جارێک ڕایگەیاندووە، ئەو پێشرەوییەی بۆ ناو خاکی سووریا کردوویانە کاتییە وبۆ پاراستنی سنوورەکانی وڵاتەکەیانە تاوەکو ئاساییبوونەوەی دۆخی سووریا و سەقامگیربوونی وڵاتەکە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر پێشتر ڕایگەیاندبوو، ئەوان ڕێگەنادەن سووریا ببێتە پێگەیەک بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێی بەتایبەت تورکیا و ئیسرائیل.
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
لاهور شێخ جەنگی: لە زیندانەوە ڕێککەوتن ناکەم
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ڕیکلامێک چایچییەکی هەولێر تووشی کێشەی یاسایی دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ژنانی هەولێر کەزییەکانیان بۆ ڕۆژئاوا دەهۆننەوە
2 کاتژمێر لەمەوپێش

80 ساڵ بەسەر دامەزراندنی کۆماری کوردستان لە مەهاباد تێدەپەڕێت
6 کاتژمێر لەمەوپێش

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






