جەمال كۆچەر: لە مووچە گرنگتر ئەوەیە وشەیەكی زاڵمانە لەنێو بودجە هەیە دەربهێندرێت
- بزنس
- 1 شوبات
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، باس لە گرفتێكی گەورەتر لە گرفتی نەناردنی مووچە دەكات لەلایەن بەغداوە، ئەویش دەرهێنانی وشەی ئینفاقی فیعلییە لەنێو یاسای بودجە.
وێنە گەورەكە: هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ چارەسەركردنی گرفتەكانی نێوانیان كە سەرەكیترینیان مووچە و بودجەیە بەردەوامن لە دانوستاندن و گفتوگۆ و ئێستاش شاندێكی باڵای هەرێمی كوردستان بۆ هەمان مەبەست لە بەغدایە، هەرێمی كوردستان دەڵێ عێراق بە دانانی مەرجی تازە هەموو مانگێك بەربەست لەبەردەم ناردنی مووچە دادەنێت، عێراقیش لەبەرامبەر پێدانی مووچە داوای ڕادەستكردنی داهات دەكات و چەند مەرجێكی دیكەشی هەیە، ئەمە لە كاتێكدایە دادگای باڵای فیدڕاڵی بڕیاری ناردنی تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی داوە.
لێدوانی فەرمی: جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- دانیشتن و گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغدا گرنگە بەڵام لەمە گرنگتر ئەوەیە كە نیازپاكی لە هەردوولادا هەبێت، هاوكات بە نەفەسێكی نیشتمانی گفتوگۆكان بكەن بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان، هەروەها پێویستە هەردوولا نەرمیی نیشان بدەن.
- شاندی هەرێمی كوردستان و عێراق لە گفتوگۆكانیان گەیشتوونەتە قوڵایی بابەتەكە و بەهیوا گفتوگۆكان بەردەوام بن، ئامادەیی هەردوو وەزیری دارایی و تیمە تەكنیكییەكان گرنگ بۆ چارەسەركردنی گرفتەكان.
- دەبێت هەردوو حكومەت هاووڵاتی و نانی خەڵك تێكەڵ بە ململانێ سیاسییەكان نەكەن، كۆی گرفتەكان بریتین لە دوو خاڵ، گرفتی تەكنیكی و سیاسی، گرفتە تەكنیكییەكان پێویستە لەلایەن تیمە تەكنیكییەكانی هەردوو بە گفتوگۆ چارەسەر بكرێت، بۆ چارەسەركردنی گرفتە سیاسییەكانیش پێویستە سەركردایەتیی سیاسیی هەردوولا دابنیشن و دانوستاندن بكەن و بڕیارێكی كۆتایی بدەن.
- وشەیەكی زاڵمانە لەنێو یاسای بودجەدا هەیە، پێویستە تەواوی بەرپرسان و پەرلەمانتاری كورد لە بەغدا یەكبگرن بۆ دەرهێنانی ئەو وشەیە ئەویش "ئینفاق فیعلی"یە بەداخەوە كە وەزیرە كوردەكان قبوڵیان كردووە نەدەبوو بەهیچ شێوەیەك قبووڵی بكەن، تاوانی هەرێمی كوردستان چییە كە ئەگەر پارێزگایەكی دیكەی عێراق بە هۆی گەندەڵی یان هەر هۆكارێكی دیكە بودجەی خۆی خەرج نەكات و ئەو ڕێژەی خەرجكردنە لەسەر هەرێمی كوردستانیش بسەپێنی، پێویستە پێش ئەوەی باسی مووچە بكرێت ئەو وشەیە لەنێو بودجە دەربهێندرێت، كە ئەو وشەیە لادرا زۆر كێشە چارەسەر دەبن.
- ڕۆژی یەكشەممە 2-2-2025 پەرلەمانی عێراق كۆدەبێتەوە ئەگەر هەمواری یاسای بودجە پەسەند بكرێت بەشێكی بەرچاو لە گرفتەكانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە یاسای بودجەی عێراقدا ئینفاق فیعلی وەك مەرجێك بۆ خەرجكردنی بودجە بۆ هەرێمی كوردستان دانراوە، كە مەبەستەكە ئەوەیە لە تەواوی عێراق لە ماوەی ئەو ساڵەدا چەند پارە خەرج كرابێت ئەوا لەو بڕە، 12،67%ی بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت، بۆ ساڵی 2024 عێراق لە كۆی 213 ترلیۆن، 156 ترلیۆنی خەرج كردووە، بەشی هەرێمی كوردستانیش لەسەر بنەمای بڕی خەرجكراوی بودجەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان نێردراوە، ئەمەش هۆكاری نەناردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەران بووە و وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت هەرێمی كوردستان بەشی خۆی بەپێی ئینفاق فیعلی پێدراوە و زیاتری پێنادرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 48 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- بزنس
- 24 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
نرخی زێڕ و زیو بەرز دەبێتەوە
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دادەبەزێت
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لە داڤۆس: ئەمساڵ کارەبای هەموو کوردستان دەکەین بە 24 کاتژمێری
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
د. محەممەد شوکری: 16 ناوچەی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان دروست دەکەین
- بزنس
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مسقاڵێک زێڕی عەیار 21 گەیشتە ملیۆنێک و 25 هەزار دینار




