
دیمەنی پڕکردنەوەی بەنزین. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
یەکێک لەو پاڵاوگانە بەنزینی حکومی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ بەنزینخانەکانی هەرێمی کوردستان دابین دەکات، کاری چاککردنەوەی تەواوبووە و لەم دوو ڕۆژە دەست دەکات بە ناردنی بەنزین و پشکی پارێزگاکان بۆ دوو ئەوەندە بەرز دەبێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە ڕێگەی دوو پاڵاوگە بەگوێرەی ژمارەی دانیشتووان و ژمارەی ئۆتۆمبێل ڕۆژانە بڕێک بەنزین لە ڕێگەی تانکەرەوە بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابین دەکرێت، هەر لیتری بە 750 دینار بە شوفێران دەدرێت، ماوەیەک بوو بەهۆی وەستانی یەکێک لە پاڵاوگەکان پشکەکە بۆ نیوە کەمبووەوە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بە ئاڤای گوت، "لە دوو ڕۆژی داهاتوو پشکی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ دوو ئەوەندە بەرز دەبێتەوە و بڕێکی زیاتر لە بەنزینخانەکان دابەش دەکرێت و شوفێری زیاتر سوودمەند دەبن."
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە زیادکردنی بڕەکە، ڕۆژانە بڕی یەک ملیۆن و 548 هەزار لیتر کە دەکاتە 43 تانکەر بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابین دەکرێت، ئەمە لە کاتێکدایە ئێستا ڕۆژانە 774 هەزار لیتر لە بەنزیخانەکان بە شوفێران دەدرێت.
زانیاریی زیاتر: گۆڕانکاری لە بڕی بەنزینی دابینکراو لە پارێزگاکاندا بەمشێوەیە دەبێت:-
هەولێر: ئێستا 396 هەزار لیتر، دەبێتە 792 هەزار لیتر
سلێمانی و هەڵەبجە: ئێستا 180 هەزار لیتر، دەبێتە 324 هەزار لیتر
دهۆک: ئێستا 216 هەزار لیتر، دەبێتە 432 هەزار لیتر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
كاروانێكی دیكەی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەگەیێنرێتە ڕۆژئاوا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن






