سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە: توانای سەربازیی هێزی پێشمەرگەمان پەرەپێداوە
- کوردستان
- 2025-02-02

کاتی سەردانی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی یاوەری بۆ چیای قەرەچووخ
ئاڤا نیوز
سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێ، توانای سەربازیی هێزەکانی پێشمەرگەیان پەرپێداوە و لە کەمووکورتی میحوەرەکانیان کۆڵیوەتەوە.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی 1-2-2025، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە و شاندی یاوەری، بەمەبەستی لەنزیكەوە ئاگاداربوون لە دۆخی سەنگەرەكانی بەرگریی هێزی پێشمەرگە، سەردانی چیای قەرەچووغی كرد و لەلایەن فەرماندەی لیوای (14)ـی پیادە، سەر بە فیرقەی یەكی وەزارەتی پێشمەرگە پێشوازیی لێ كرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەو سەردانەدا، فەریق ڕوكن، عیسا عوزێر، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، "كاری جددیان بۆ پەرەپێدانی توانای سەربازیی هێزی پێشمەرگە كردووە، لە پێداویستی و كەموكوڕییەكانی میحوەرەكانیان كۆڵیوەتەوە، دڵنیابووینەوە لەوەی سەنگەرەكانی بەرگریی پێشمەرگە تۆكمەیە".
بەتەنیشت ئەمەوە: لەکاتی سەردانەکەی سەرۆکی ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە، فەرماندەی لیوای (14)ـی پیادە پوختەیەکی لەبارەی جوگرافیای دەڤەری مەخموور و سنووری ئەرکی هێزەکانی پێشمەرگەی لە چیای قەرەچووغ باس كرد و ئامادەیی هێزی پێشمەرگەشی لە سنووری ئەرکی لیواكه دەربڕی، بۆ ڕووبەڕووبونەوەی هەر ئەگەرێکی نەخوازراو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەهۆی دروستبوونی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان، شانە نووستووەكانی داعش جار جار جموجۆڵی دەکەن و ترس و دڵەڕاوكێ بۆ هاووڵاتیانی ئەو سنوورە دروست دەكەن، بەهێزكردنی میحوەرەكان و هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەكان بۆ پاراستنی ئەمنیەتی ناوچەكە پێویستە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 20 خولەک لەمەوپێش
عێراق دەستیکرد بە دادگاییکردنی "لێشاوە گەورەکەی داعش"
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئیسپانیا بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ تەمەنی خوار 16 ساڵ قەدەغە دەکات
3 شوبات

کەشناسیی عێراق: بارانی بەخوڕ و بەفر هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

باران و هەورەبرووسکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
3 شوبات

لە هەرێمی کورستان یادی شەوی بەرات كرایەوە
2 شوبات

میدیای ئیسرائیل: شەڕی ئێران نزیکەی 10 ملیار دۆلاری تێدەچێت
2 شوبات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەهەپە: بۆ سوودمەندبوونی ئۆجەلان لە مافی هیوا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی خۆسەر و حکومەتی سووریا لەسەر ئیدارەدانی کۆبانێ گەیشتنە ڕێککەوتن
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی دهۆک كارێكی جیاواز بۆ كورد و كوردستان دەکەن





